کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بنەماڵەی شەهیدێکی حدک، لە وڵاتی دانمارکەوە بڕێکی زۆر کەرەستە و پێداویستی بۆ پێشمەرگەکانی حیزب دەنێرن

19:31 - 14 پووشپەڕ 2715

دوای بانگەوازی کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ پشتگیری دارایی و لۆجێستیکی پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشمەرگە گیان لە سەر دەستەکانی حیزب، وەک وڵامێک بۆ ئەو بانگەوازە و لە یەکەمین هەنگاو دا، تێکۆشەری دێرین و پێشمەرگەی ئازا و چاونەترسی ڕۆژانی سەختی خەبات، هاوڕی سەلاح حاجی ڕەشیدی ناسراو بە " سەلاحە چکۆل" ، وەک بنەماڵەی شەهید، کۆمەڵێکی زۆر کەرەستە و پێداویستی تایبەتی لە وڵاتی دانمارکەوە هەناردەی باشووری کوردستان کرد تا لەوێوە، بگەیەندڕیتە ‌هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کورستان. بە گوێرەی هەواڵ، هاوڕێ سەڵاح حاجی رەشیدی کە ماوەی چەند ساڵە لە وڵاتی دانمارک نێشتەجێیە و هەموو کات وەک ئەندامێکی وەفادار لە خزمەت ئامانجە پیرۆزەکانی حیزب دا بووە، پاش بڵاو بوونەوەی بانگەوازی کۆمێسیۆنی تەشكیلاتی ح د ک، بە پەلە پیر ئەو بانگەوازەوە هات و بڕی ٥٠ کیسە خەو، ٢٠ بارانگیری تایبەتی بۆ کاتی نیگەهبانی و ١٠ دۆلکەی ١٥ لیتری ئاوی ڕەوانەی دەفتەری نێونەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەوڵێری پایتەختی حکومەتی کوردستان کرد، تا لەوێوە بگەیەندڕێتە بنکە و بارەگای پارێزەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چیای هەڵگوورد و بەرزاییەکانی قەندیل. ئێمە لە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، وێڕای پێشکەش کردنی سپاسی بێ کۆتاییمان بە هاوڕێ سەلاح حاجی ڕەشیدی، هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازین و هیوا دارین کە نموونەی زۆر بێت.