کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌پاندنی سزای دوو ساڵ زیندان به‌سه‌ر چالاکێکی مه‌ده‌نیی کورد له‌ مه‌هاباد

07:42 - 17 پووشپەڕ 2715

بە تاوانی داکۆکیکردن لە خەڵکی کۆبانی سزای ٢ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر فایق چیرە چالاکی مەدەنی‌ کوردی خه‌ڵکی مه‌هاباددا سه‌پا. لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا فایق چیرە چالاکی مەدەنی‌ خه‌ڵکی مه‌هاباد بانگ کراوه‌ته‌ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادو ئەنجامی دادگاییکردنەکەی پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ کە ٢ ساڵ زیندانه‌. بە گوێرەی دوا زانیارییەکان فایق چیرە کە لە ڕەشەمەی ساڵی رابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتیلاعاتی شاری مەهاباد قۆڵبەست پاشان بۆ گرتووخانەی هەمان ئیدارە لە شاری ورمێ، دواتر لە ڕۆژی ٢٨ ی گوڵان لە لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی شاری مەهابادەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ناقانوونی‌و پشتیوانی لە خەڵکی کۆبانی و نوسینی بابەت لەم بوارەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دا دادگایی کرا و پاشان بۆ ماوەی ٢ ساڵ حوکم درا . ناوبراو کە بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بە مەبەستی لێکۆڵینەوە ڕاگیرابوو، دواتر بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شیوەیەکی کاتی ئازاد کراو دوابەدوای دادگاییکردنی لە مەهاباد لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراو حوکمەکەی پێ ڕاگەیه‌ندرا . شایانی باسه‌ ناوبراو ٢٠ ڕۆژی بۆ دیاری کراوە بۆ ئەوەی خۆی ڕاده‌ستی کاربەدەستانی گرتووخانەی مەهاباد بکا .فایق چیرە دانیشتووی شاری مەهابادە و خاوەنی خێزان و دوو منداڵه.