کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوونی نزیكەی ٦٦ هەزار ژنی سەرپەرستی خێزان لە كرماشان

15:20 - 18 پووشپەڕ 2715

لە پارێزگای كرماشان ٦٥ هەزارو ٩٤١ ژنی سەرپەرستی خێزانەکانیان. شەریفە حەقشناس، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ژنان‌و بنەماڵەی پارێزگای كرماشان دەڵێ بەپێی ئەم ئامارانەی كە لە سەرژمێریی ساڵی ٩٠ وەدەست كەوتووە، لە ئێران ٢ میلیۆن و ٥٤٨ هەزار ژنی سەرپەرستی بنەماڵە هەیە كە بەشی پارێزگای کرماشان ٦٥ هەزار و ٩٤١ كەس لەوانە. بەم جۆرە كە لە قسەكانی ناوبراودا دەركەوتووە، كۆمەڵێك لە ژنانی سەرپەرستی خێزان لەژێر چاوەدێریی دابینكردنی كۆمەڵایەتی‌و ڕێكخراوە پشتگیریكارەكانی وەك كۆمیتەی ئیمداد و ڕێكخراوی بێهزیستی دان، دیارە بەهۆی نزمبوونی ئاستی خزمەتگوزارییەكان زۆربەی هەرە زۆری ئەم ژنانە لەگەڵ گیروگرفتێكی زۆر بەرەوڕوون و كۆمەڵێكی دیكەشیان بەردەوام لە ڕیزی ئەم خزمەتگوزارییانە دان. حەقشناس وێڕای ڕەخنە گرتن لەم بڕە پشتیوانییە كەمە، لە بارەی ژنانی سەرپەرستی خێزانەوە گوتی: زۆر جار دیتوومانە ژنێكی سەرپەرستی خێزان بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بنەماڵەكەی ناچار بووە كاری ناشایست‌و بەدوور لە عورف و عادەتەكانی كۆمەڵگا بکەن کە فرۆشتنی گورچیلە لە هەرە کارە باوەکانی ئەو کارانەیە.