کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سمینارێکی سەعدی ئەحمەد پیرە لە واشنگتۆن

19:09 - 21 پووشپەڕ 2715

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سمینارێکی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی لە واشنگتۆن بەشداری کرد. ڕۆژی شەممە ٢٠ ی پووشپەڕ مەڵبەندی ڕێکخستی ئەمریکای یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، لە شاری واشێنگتۆن، سمینارێکی بۆ سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی پێک هێنا. لەو سمینارەدا کە هەیئەتێکی حیزب بە سەرپەرستی مستەفا تێیدا بەشدار بوون، سەعدی ئەحمەد پیرە، چەندین باسی گرینگی وەک شەڕی کوردو تاقمی تێرۆریستی داعش، بارودۆخی نێوخۆیی کوردستان‌و پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان‌و هەروەها بەشداری چالاکانی کورد لە دوایین کۆبوونەوەی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست ورووژاند. ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانی لە پێوەندی لەگەڵ بەشداری چالاکانەی لایەنە کوردستانییەکان لە کۆبوونەوەی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست‌دا ئاماژەی بە هاودەنگی و هاوڕایی لایەنە کوردستانییەکان بە گشتی کرد‌و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو هاودەنگییە بە تایبەت بۆ تەنزیم و پڕنێوەرۆک کردنی بەیاننامەی کۆتایی ئەو کۆبوونەوەیە دەربڕی. ئەو گوتی: ئەنجامی ئەو کۆدەنگییە ئەو ئاوڕدانەوە جێی بایەخە بوو کە لەو بەیاننامەیە دا لە کورد و دۆزی رەوای گەلەکەمانیان دابووە. لە کۆتایی سمینارەکە دا چەندین پرسیار ئاراستەی بەڕیزیان کرا کەو ئویش وڵامی دانەوە.