کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وه‌ڵامی خه‌ڵکی سنە، کامیاران و کرماشان به‌ بانگه‌وازی حیزبی دێموکڕات

23:27 - 22 پووشپەڕ 2715

خه‌ڵکی شاره‌کانی سنە، کامیاران و کرماشانیش به‌ره‌و پیلی بانگه‌وازی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه‌ چوون‌و بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە کامیاران، سنە و کرماشانه‌وه‌ به‌ کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕات گه‌یشتوون، نێوشارو بازار لە شارەکانی سنە‌و کامیاران، خەڵوەتە. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ بە نیسبەت ڕۆژانی ڕابردووەوە، ڕێژەیەکی کەمی خەڵک لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەبینرێ. لە کرماشانیش بە تایبەتی دوو شەهرەکی موسەددیق و فیردەوسی خەلوەتن و کەم هاتوچۆ. لە کامیاران، سنە و دوو شەهرەکی فیردەوسی و موسەددیقی کرماشان، جگە لەوەی کە خەڵکێکی زۆر کەم لە نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەبینرێن، هاتوچۆت ماشێنە شەخسییەکانیش زۆر کەمە. دیارە هێزە ئەمنییەتییەکانی بە لیباسی ڕەسمی و هەر وەها بە لیباسی شەخسییشەوە، حوزوورێکی بەرچاویان لە شەقامەکان، چواڕڕێیەکان هەیە‌و بە توندی وەزعەکەیان لە ژێر چاوەدیڕی دایە.