کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاری بەربڵاوی تەبلیغی لە نێوشاری ورمێ‌و ناوچەکانی دەوروبەر

23:54 - 22 پووشپەڕ 2715

بە بۆنەی هاتنی ٢٢ی پووشپەر و تێپەڕینی ٢٦ ساڵ بە سەر شەهید بوونی ڕێبەری هەڵکەوتوو د.عەبدولرەحمان قاسملوو، شاری ورمێ‌و ناوچەکانی دەوروبەری بوون بە گۆڕەپانی چالاکیی تەبلیغیی دڵسۆزان و هەڵسووڕاوانی دیموکرات. به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب لە شەوانی ڕابردوو دا هۆگرانی ئامانجەکانی قاسملووی شەهید و دڵسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، هەڵمەتێکی تەبلیغاتییان بە دروشم نووسین و بڵاوکردنەوەی تراکت لە نیوشاری ورمێ و ناوچەکانی دەوروبەر وەڕێ خست. ئەو شوێنانەی بوون بە گۆرەپانی هەڵمەتی دروشم نووسین وو تراکت بڵاوکردنەوەی ڕۆلەکانی دیموکرات، بریتی بوون لە: ساعەتلوو، سێڕای دیزەج، حەسۆکەندی، سێڕای ئەنگەمان، سێڕای ورمزیار، سێڕای یەکەماڵ، جەعفەریان، سێڕای گەزنەکێش، سێڕای سیدەک، سێرای جاورەش، سەددی باراندوزچای، ڕێگای جۆڕنیی مەرگەوەڕ. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، دەسخۆشی لە دڵسۆزان و هەڵسووراوانی دیموکرات لە نێوسار و لە ناوجەی ورمێ دەکا و سەرکەوتن و بەردەوامیان لە بەرەوەپێشبردنی ڕێگا و خەبات و ئامانجەکانی قاسملووی شەهید دا بە ئاوات دەخوازێ