کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٢ ی پووشپەر لە هەوشار، بانەو سنە

14:53 - 23 پووشپەڕ 2715

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ ی پووشپەڕ لە هەوشار، بانەو سنە بەردەوام بووە. بە بۆنەی ٢٢ی پەوشپەڕ، ساڵرۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو رۆژانی ٢١ و ٢٢ی پوشپەڕ لە شاری ساینقەڵڵاو چەنە ئاواییەکی ئەم شارە لە ناوچەی هەوشار چالاکیی تەبلیغی کراوە. ئەو شوێنانەی لە شاری ساین قەڵا تراکت‌و وێنەی رێبەرانی شەهییان تێدا بڵاو کراوەتەوە بریتین لە: کوشتارگا، ترمیناڵی تیکاب و دەورووبەری فەرمانداری. هەروەها لەم ئاواییانەیش چالاکیی تەبلیغی کراوە. قۆزڵوو، سەفاخانە، گۆزەوڵاخ، تۆمەراغاج، مەمەر، زەیکەنی و کارێ. چالاکیی تەبلیغی تێکۆشەرانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە شاری سنەش بەردەوام بووەو شەقامی ٦ ی بەهمەن‌و گەڕەکەکانی شەریف‌ئاوا و شەهرەک ساحیلی بە دروشم‌و تڕاکتی حیزبی ڕازاوەتەوە. لە ناوچەی بانەش لە ئاواییەکانی نجنێی خواروو، نجنێی ژوروو، شێنان، مەنیجەڵان، سپیداری‌و جادەی کۆخان مەنیجەڵان چالاکی تەبلیغی کراوە.