کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌رده‌وامیی کاری تەبلیغیی لایەنگران‌و دڵسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ له‌ سه‌رده‌شت، پیرانشارو ڕه‌به‌ت

12:49 - 24 پووشپەڕ 2715

لە ڕۆژانی ڕابردوو دا ، لایەنگران و دلسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە تایبەتی لاوانی دڵ پڕ لە ئەوینی نیشتمان و هۆگری بیرو بۆچوونە بەرزەکانی د.قاسملووی شەهید، لە سەرانسەری رۆژهەلاتی کوردستان، بە شێوەیەکی بەرین کاری تەبلیغاتیان ئەنجام دا. لاوانی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تایبەت و هەر وەها بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە، یادی ڕێبەری شەهید د.قاسملوویان بەرز راگرت و تاوانی ٢٢ی پووشپەڕی ڤیەنیان مەحکووم کردەوە. لە هەواڵ و راپۆرتەکانی پێشوو دا ئاماژەمان بە بەشێکی بەرچاو لەو چالاکانیانە کرد. هێندێک شوێن و ناوچەی دیکە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بە شێوەیەکی بەرین کاری تەبلیغاتیان لە لایەن لاوانی نیشتمانپەروەر و بە هەست تیدا ئەنجام دراوە بریتین لە: پیرانشار: شەقامی سەعدی، کەمەر بندی، شه قامی 32متری، زەرگەتەن، ڕوو بەروی فەرمانداری، کۆنەخانێ‌، پاداش‌و ساحلی. هه‌روه‌ها له گونده‌کانی کارخانەی قەند، دربکه، شنۆزەنگ، زەنگیاوێ، سە ر جادی سەروکانی سه رجادی دربکه، خڕێ بەرداشان، خراپه، زینوینجیان، سەرجادی گرده بن، دایەشیخی، قوڕوچاوێ، له جادی گەنەدار و له موو چە و مەزراکانی ئاوایەکانی ناوچەی پیرانان. سەردەشت: له‌ گوندی کۆڵەسەی خوارێ‌و گوندی توژەڵ رەبەت: گوندەکانی سیسێر و سوێروێ کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، دەسخۆشی لە دڵسۆزان و هەڵسووراوانی دیموکرات لە ناوچه‌ی سه‌رده‌شت‌و پیرانشار دەکا و سەرکەوتن و بەردەوامیان لە بەرەوەپێشبردنی ڕێگا و خەبات و ئامانجەکانی قاسملووی شەهید دا بە ئاوات دەخوازێ.