کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی نوێنەرایەتی حیزب لە بنکەی سەرەکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە بریتانیا

05:08 - 26 پووشپەڕ 2715

پاشنیوەڕۆی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٤ی جولای ٢٠١٥ی زایینی، بەڕێز مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست، بە سەردانێکی فەرمی و لە بنکەی ئەو ڕێکخراوە، لە لایەن بەڕیزان لویس ئایالا،ی سەرۆکی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست و لەتیفە پێری، ڕاوێژکاری سکرتێر، بە گەرمی پێشوازی لێکرا. سەرەتای دانیستنەکە بە باس و خواسیکی تێروتەسەل سەبارەت بە دوایین کۆبوونەوە و دانیشتنی شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست کە حەفتەی ڕابردوو لە بنکەی سەرەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بەسترا دەستی پێکرد. پاشان بەڕیز لویس ئایالا باسی لە بەشداری چالاکانەی هەموو لایەنەکان بە تایبەتی حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لەو کۆبوونەوەی دوایی دا کرد و سپاسی لایەنە کوردستانییەکانی کرد کە لە باس و خواسەکان دا زۆر چالاکانە بەشدار بوون. بە دوای ئەو دا بەڕیز مەولوود سوارە وێڕای باسێک سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کوردستان، جێگەو پێگەی ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیستی بە تایبەت پاش بەشداری حیزب و لایەنە کوردستانییەکان، لە ناو کوردستان بە گرینگ وەسف کرد و داوای کرد کە ئەو ڕێکخراوەیە هەوڵی زیاتر بدات بۆ راکێشانی سەرنجی لایەنە کوردستانییەکانی دیکە بە لای ڕێکخراوی ئی ئێس دا. پاش نزیک بە ٣ کاتژمێر باس و خواس و ڕاوێژ لە نێوان نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست و سکرتێری ئەو ڕێکخراوە، دانیشتنەکە کۆتایی پێ هات. http://kdpmedia.org/data/upimages/subfolders/Britanya/kdp-se14-7-2015.jpg