کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵوەشانەوەی گەمارۆكانی سەر ئێران لە ماوەی ٦ مانگی داهاتوودا

15:58 - 31 پووشپەڕ 2715

وەزیری دەرەوەی ئامریكا دەڵێ هەڵوەشانەوەی گەمارۆكانی وڵاتانی ڕۆژاوایی بەدژی ئێران دەكرێ لە ٦ مانگی دیكەڕا دەست پێ‌بكا. جۆن كێری لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ بەشی فارسیی دەنگی ئامریكا گوتی پێویستە چەندین كاری دیاریكراو لە لایەن ئێران‌و ئاژانیسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییەوە جێبەجێ بكرێ‌و تەنیا پاش یەكلاكردنەوەی ئەم مەسەلانەیە كە دەتوانن لە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان دابن. وەزیری دەرەوەی ئامریكا وێڕای پێداگری كردن لە سەر ئەوەی كە دیاریكردنی ڕێككەوتێكی دەقیق بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان كارێكی دژوارە، لە هەمان حاڵیشدا گوتی پێی وایە كە شوێنەواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكان پاش ٦ مانگی دی بەدی بكرێ. جۆن كێری دەڵێ لەسەر ئەم بڕوایەیە مانگی سێپتامبر كە دەكاتە نزیكەی 2 مانگی دیكە، كاتێكی زۆر ناسك دەبێ‌و خەڵك ئەوكات دەزانن كە ئایا ڕێككەوتنامەی ناوكی لەگەڵ ئێران بۆ جێبەجێ كردن دەبێ یان نا.