کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەدی ٨٠ ی نەخۆشەكانی هیمۆفیلەكانی كرماشان لە ژێر هێڵی هەژاریی دان

16:15 - 31 پووشپەڕ 2715

لە پاریزگای كرماشان لە کوردستان ٣٠٠ کەس نەخۆشی هیمۆفیلی‌یان هەیە، لەگەڵ ئەوەش‌دا بارودۆخی ژیانی ئەو کەسانە دڵتەزین‌و نالەبارە. جەلیل سەفەری، بەرپرسی ئەنجومەنی نەخۆشەكانی هیمۆفیلیی لە کرماشان دەڵێ زۆربەی ئەم نەخۆشانە دەستەنگن‌و نیزیك بە سەدی ٨٠ی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. ئەو دەڵێ تێچووی مانگانەی هەر نەخۆشێكی هیمۆفیلی لە نێوان ٥٠٠ هەزار تمەن تا یەك میلیۆن تمەنەو کە زۆربەیان توانای دابینکردنی ئەو تێچووە قورسەیان نییە. ناوبراو وێڕای ئاماژە بە چارەسەركردنی لاوەكیی نەخۆشەكان گوتی، نەخۆشانی هیمۆفیلی بە سەرنجدان بە هەلومەرجی نەخۆشەكان لە تەنیشت فاكتۆرە بەستراوەكان پێویستییان بە كۆمەڵێك تاقیكردنەوەی دیكەی هەیە و تەنانەت فیزیۆتراپیش دەگرێتەوە. سەفەری هەروەها دەڵێ هێندێك لە تاقیكردنەوەكانی ئەم نەخۆشانە لە ناوەندی گواستنەوەی خوێنی ئەم پارێزگایە بە خۆڕایی دەكرێ، بەڵام هێندێك تاقیكردنەوەی دیكە هەیە كە تەنانەت لەم پارێزگایەدا ناكرێ و ئەم نەخۆشانە ناچارن بۆ تاران بچن و ئەوەش مانگانە ٦٠٠ هەزار تمەن تێچووی هەیە. ناوبراو گوتی نەخۆشەکانی هیمۆفیلی سەرەڕای ئەم گیروگرفتەی كە هەیانە، تەنانەت هێشتا زۆربەشیان سەبەدەی كاڵایان وەرنەگرتووە.