کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاورکه‌وتنه‌وه‌ له‌ دارستانه‌کانی به‌نداوی مه‌هاباد

05:36 - 1 گەلاوێژ 2715

له‌ به‌رده‌وامیی زنجیره‌ ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان له‌ دارستان‌و لێڕه‌واره‌کانی کوردستان پڕیشکی ئاگر ئه‌مجاره‌یان گه‌یشته‌ دارستانه‌که‌ی به‌نداوی مه‌هاباد. به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ کوردستان‌و کورد نیوز ڕۆژی چوارشه‌ممه‌، 31 ی پووشپه‌ڕ به‌شێکی زۆر له‌ داره‌کانی هه‌رێمی به‌نداوی مه‌هاباد له‌ ئاگردا سووتان. هه‌ڵکردنی باو ڕه‌شه‌با له‌ کاتی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ش بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ زیان به‌ ڕووبه‌رێکی زیاتر له‌و ناوچه‌یه‌ بگه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها تا ئێستا نه‌ هۆکاری ئه‌و ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ زاندراوه‌ و نه‌ کاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار بڕی زیان‌و خه‌ساره‌ته‌کانی ئه‌و ڕووداوه‌یان ئاشکرا کردوه‌. ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری به‌نداوی مه‌هاباد که‌ دامه‌زراوه‌ و ته‌ئسیساتی به‌نداوه‌که‌ی لێیه‌ له‌ سه‌رده‌می پاشایه‌تی‌دا دارێکی زۆری لێدراو ئه‌و دارستانه‌ یه‌کێک له‌ دیمه‌نه‌ جوان‌و سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئێستای مه‌هاباده‌.