کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازیی ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حدک له‌ 25 ی گه‌لاوێژ

06:52 - 18 گەلاوێژ 2715

لە ناوچەی شنۆ پێشوازی لە یادی ٧٠ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرا دڵسۆزان‌و لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی شنۆ، بە کردنەوەی ئاگر لە بەرزاییەکان بە پێشوازی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان چوون. شەوی هەینیی رابردوو بە نزیکبوونەوە له‌ ٢٥ی گەلاوێژی ئەمسال کە دەبێتە حەفتایەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، دڵسۆزان‌و لایەنگرانی ئەم حیزبە لە ناوچەی شنۆ، لە بەرزاییەکانی پادار و دۆڵەسووتاو، ئاگریان کردەوە. ئەم ئاگرە کە لە زۆربەی گوندەکانی پێدەشت شنۆ دەبینرا، بووە مایەی دڵخۆشیی خەڵکی دیموکراتپەروەرو دڵسۆزی ناوچەی شنۆ. کۆمیسیۆنی تەشکیلات دەستخۆشی لە بەشدارانی ئەو چالاکییانە دەکاو چالاکی‌و سەرکەوتنی زیاتریان بە ئاوات دەخوازێ. http://localhost/files/shnooawaerrrr.jpg