کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەستخستنی دوو میداڵی زێرو زیوی ڕاکردنی ئێران لەلایەن وەرزشکارانی کوردەوە

17:19 - 22 گەلاوێژ 2715

وەرزشکارانی تیمی ڕاکردنی شارەوانیی سنە لە کێبرکێیەکانی لیگی باشگایی ئێراندا توانییان میداڵێکی زێڕو میداڵێکی زێو بەرنەوە. لە نۆزدەهەمین کێبرکێی راکردنەکانی باشگاکانی ئێران کە لە تاران بەڕێوەچوو، تیمی شارەوانیی سنە نوێنەرایەتیی ئەو پارێزگایەی کردو بە دوو میداڵەوە گەڕایەوە شاری سنە. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد لەو یارییانەدا میلاد سەیار کە پێشترین خاوەنی چەند میداڵی زێرو زێوی ئەو کێبرکێیانە بووە، توانیویەتی لە ماددەی ١١٠ میتری بە کۆسپەوە مەوداکە بە ١٤ سانیە ببڕێ‌و میداڵێ زێڕی ئەو یارییانە بباتەوە. هەروەها تیمی شارەوانیی سنەش لە ماددەی ٤٠٠ میتردا توانی میداڵی زێوی ئەو یارییانە وەدەست بێنێ.