کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاری تەبلیغاتی لە ناوچەی ڕەبەت لە پێشوازیی ٧٠ ساڵه‌ی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا

00:02 - 24 گەلاوێژ 2715

لە پێشوازیی ٧٠ ساڵه‌ی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا له‌ ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت چالاکیی ته‌بلیغی کراوه‌. لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا، لە نێو ئاوایی‌و ڕیگاکانی ناوچەی رەبەت بە شێوەیەکی بەرین تراکتی تایبەت بە یادی٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان بڵاو کردەوە. ئەو ئاواییانەی کاری تەبلیغاتیان لێ کراوە بریتین لە جبەڕەند، زمزیران، سارتکێ، نێوشاری ڕەبەت‌و ڕێگاکانی نێوان شاری ڕەبەت‌و گوندەکانی دیکه‌ی ئەو ناوچەیە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌ دەسخۆشی لە دڵسۆزان‌و لایەنگران چالاک‌و ماندوویی نەناسی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەو ناوچەیە دەکا.