کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامەی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جێرمی کۆربین

14:58 - 25 خەرمانان 2715

سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دوای هەڵبژاردنی جێرمی کۆربین بە سەرۆکایەتیی حیزبی کارگەری بریتانیا پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ناردوە. ئەوەی خوارەوە دەقی ئەو پەیامەیە دۆست و برای خۆشەویستم کاک جێرمی کۆربین! لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایتان لێ دەکەم بەبۆنەی هەلبژاردنتان بە سەرۆکی حیزبی کارگەری بریتانیا. هیوادارم کە حیزبی کارگەر لەژێر رێبەری جەنابتان‌دا نەخش و ڕۆلی باشتر بگێڕێ لە پەیوەندی لەگەڵ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران بەگشتی‌و مافی دێموکراتیکی نەتەوەکانی دیکە‌و کوردستانی ئێران بەتایبەتی. داوای سەرکەوتنتان بۆ دەکەم لە رۆل و بەرپرسایەتی تازەتاندا. لەگەل رێزم‌دا خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان ١٥ی سپتامبری ٢٠١٥