![](/files/majleseirannn.jpg)
راپۆرتێکی نوێی مه‌جلیس ده‌ڵێ سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بێ‌کاری، به‌ڵام له ساڵی ٨٥ ڕا تا ساڵی ٩٣ به هه‌زاران هه‌لی کاری له ده‌ستی لاوان بۆته‌وه‌و ته‌نیا له ساڵی ٩٣ دا زیاتر له ٢٧٣ هه‌زار هه‌لی کاری بۆ لاوان له کیس چووه.
له‌مێژ ساڵه که ده‌ڵێن بازاڕی کار له ئێران که‌وتۆته قه‌یرانه‌وه و بێ‌کاری ته‌نگی به خه‌ڵک، به تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌ڵچنیوه؛ بازاڕی کاری ئێران توانای حاواندنه‌وه‌ی حه‌شیمه‌تی سه‌دان هه‌زار که‌سیی بێ‌کاری نییه‌و ئه‌وه‌ش مه‌یدانی ڕکه‌به‌ریی بێکاره‌کان بۆ ده‌سخستنی کاری ته‌نگه‌به‌ر کردوه. له وه‌ها بارودۆخێدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌جلیس له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی کار بۆ لاوان ئاشکرای کردوه که له 9 ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام دۆخی بێکاریی لاوان زیاتر بووه‌و ساڵ له دوای ساڵ هه‌لی کاریی زیاتر له کیسی لاوان چووه.
ئاماره‌کان ده‌ڵێن هه‌ر نه‌بێ له ساڵی ٨٥ ڕا تا ساڵی ٩٣ به‌رده‌وام ئاستی دامه‌زرانی لاوان له که‌می داوه، به جۆرێک که ته‌نیا له ساڵی ٨٧ دا ٣٧٤ هه‌زار ده‌رفه‌تی کاری له کیس لاوان چووه، به واتایه‌کی دی هه‌وڵ‌و به‌رنامه‌کانی حکومه‌ت له ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا نه‌ک کێشه‌ی بێکاریی لاوانی چاره‌سه‌ر نه‌کردوه، به‌ڵکوو ساڵ له ساڵ زیاتر بێ‌کاری په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و ئێستاش کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێن زیاتر له یه‌ک میلیۆن و ٢٠٠ هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی له ئێران بێکارن، ته‌مه‌نیان خوار ٣٠ ساڵه‌و خوێندنی زانکۆیان ته‌واو کردوه.
لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی مه‌جلیس ده‌ری خستوه که ره‌وتی دامه‌زران‌و دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ لاوان له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی ڕوحانیش هه‌ر له که‌می داوه‌و له کۆتایی ساڵی ٩٢ دا ٢٧٣ هه‌زار و له کۆتایی ساڵی ڕابردووش‌دا ٢٩٨ هه‌زار هه‌لی کاری له کیس لاوان چووه.