![](/files/alqaideooo.jpg)
به‌ڵگه نهێنییه ئاشکراکراوه‌کان له بن لاده‌ن په‌رده‌ی له‌سه‌ر پێوه‌ندیی پته‌وی ئێران‌و ڕێکخراوی تێرۆریستیی ئه‌لقاعیده لاداوه.
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له نوێترین ژماره‌ی خۆی که له ڕۆژی دووشه‌ممه، ٣٠ ی خه‌رمانداندا بڵاوبۆته‌وه، کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی بن‌لاده‌نی له چاپداوه که ده‌ری ده‌خا ڕێبه‌رانی ئه‌لقاعیده‌و کۆماری ئیسلامیی ئێران له ده‌یه‌ی ٩٠ ی زایینی‌دا پێوه‌ندیی زۆر نیزیکیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر بووه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه که دوای کوژرانی بن‌لاده‌ن له ساڵی ٢٠١١ له" ئابوت‌ئاوای"ی پاکستان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌وه ده‌رده‌خا که هێزه‌کانی ئه‌لقاعیده به تایبه‌ت ڕێبه‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه به ئازادی له ئێران هاتوچۆیان کردوه‌و ته‌نانه‌ت بڕیار وابووه که ئه‌لقاعیده له ساڵی ٢٠٠٦ دا نووسینگه‌یه‌ک له تاران بکاته‌وه.
پۆل کریشنیک، کارناسی ئه‌مریکایی له وتوێژ له‌گه‌ڵ شه‌رقولئه‌وسه‌ت‌دا ده‌ڵێ ده‌ست به‌سه‌رداگیرانی سامان‌و دارایی شه‌ش رێبه‌ری ئه‌لقاعیده له ئێران به بڕیاری وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریکا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که تاران ڕۆڵی زۆر گرینگ له دابینکردن‌و ڕێکخستنی کاروباری ماڵی‌و دارای ئه‌لقاعیده له پاکستان‌و ئه‌فغانستان‌دا ده‌گێڕێ