![](/files/mhamaalipormokhtarrr.jpg)
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌سڵی ٩٠ ی مه‌جلیس ده‌ڵێ ئامارێکی ورد له ڕاده‌و چه‌ندی‌و چۆنیی داگیرکردنی زه‌وییه‌کان و فرۆشتنه‌وه‌یان که به " زه‌مین‌خۆری" له سه‌ر زاره، نییه، به‌ڵام به هه‌زاران هێکتار زه‌وی‌و دارستان له‌لایه‌ن زه‌مین‌خۆرانه‌وه داگیرکراوه.
محه‌ممه‌د عه‌لی پورموختار له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی ته‌سنیم له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قسه‌کانی وه‌زیری نێوخۆ که گوتبووی پێشیان به سه‌دی ٩٠ زه‌مین‌خۆری گرتوه، ده‌ڵێ ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه نییه، چونکی ڕۆژ نییه چه‌ند ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه نه‌درێته مه‌جلیس.
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌سڵی ٩٠ ی مه‌جلیس له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی ده‌ستی زۆر له کاربه‌ده‌ستان له پشتی په‌روه‌نده‌کانی زه‌مین‌خۆری هه‌یه، گوتی: سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و دیارده‌یه پێوه‌ندی به کرده‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی به‌رپرسانه‌وه هه‌یه، وه‌ک چۆن ده‌رکه‌وتوه زۆر به‌رپرس‌و کاربه‌ده‌ست بۆ خۆیان له پشتی ئه‌و کاره‌ن‌و به بیانووی به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری شار زه‌وییه‌کانی ده‌وروبه‌ری شار ده‌فرۆشن.
ئه‌و نه‌یشارده‌وه که سه‌دی ٢٠ ی ئه‌و په‌روه‌ندانه ده‌ستی کاربه‌ده‌ستانی له پشته‌و قازانجیان لێ خواردوه.
سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئه‌سڵی ٩٠ ی مه‌جلیس پێداگری کرد له بۆ زۆر له‌و گه‌نده‌ڵییانه دێن سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی ساخته دروست ده‌که‌ن‌و بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ده‌بێ له پێشدا " دانه درشته‌کان" بگیرێن‌و سزا بدرێن.