![](/files/ali-tabibniaaa.jpg)
عه‌لی ته‌ییب‌نیا، وه‌زیری کاروباری ئابووری‌و دارایی ئێران ده‌ڵێ داهاتی ده‌وڵه‌تی ئێران له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ساڵدا سه‌دی ١٠ له که‌می داوه.
ته‌ییب‌نیا له وتووێژ له‌گه‌ڵ سایتی " تابناک"دا گوتی: پێوه‌ندییه‌کی پته‌وو ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان داهاتی نه‌وت‌و ئاوسان‌و قه‌یرانی ئابووری هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ دابه‌زینی نرخی نه‌وت کاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر بودجه بووه. ئه‌و ئیدیعای کردوه که به‌و حاڵه‌ش ده‌وڵه‌ت تووشی کورتیهێنانی بودجه نابێ، چونکی پێشتر مشووریان لێ‌خواردوه.
نرخی نه‌وت له ساڵی ڕابردوودا یه‌کجێ سه‌دی ٤٠ هاته خوارێ.
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئێران به له‌به‌رچاوگرتنی داهاتی زۆری نه‌وت له‌و ٨ ساڵه‌دا ده‌وڵه‌مه‌ندترین‌و پڕداهاتترین ده‌وڵه‌تی مێژووی ئێران بوو، به‌و حاڵه‌ش ئه‌و داهاته زۆره به‌هۆی گه‌نده‌ڵی‌و پاشان گه‌مارۆکان گه‌شه‌ی ئابووریی ئێرانی لێ نه‌که‌وته‌وه، بگره له‌و ماوه زه‌مه‌نییه‌دا خه‌ڵک زیاتر له هه‌موو کاتێک که‌وتنه ژێر هێڵی هه‌ژاری.
عه‌لی ته‌ییب‌نیا، وه‌زیری کاروباری ئابووری‌و دارایی ئێران ئه‌وه‌شی زیاد کردوه که ده‌وڵه‌ت به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت تا کۆتایی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ که‌میی دراو به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه، چونکی به‌شی هه‌ره زۆری سه‌رچاوه بانکی‌و دراوییه‌کانی وڵات قفڵ بووه.
ناوبراو به ئاامژه به‌وه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌تی ئێران له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ساڵدا سه‌دی ١٠ له که‌می داوه، گوتی ئه‌گه‌ر سه‌دی ١٥ ی ئاوسانی ئابووریی پێ زیاد بکه‌ین، ده‌کرێ بڵێین سه‌رچاوه‌کانی داهاتی وڵات سه‌دی ٢٥ له که‌می داوه.