![](/files/tarikeeeirannnn.jpg)
شاکێرا له کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا گۆرانی بۆ ئالانی کورد گوت، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی ئێران کۆبوونه‌وه‌که‌یان به‌جێهێشت.
ئه‌ندامانی شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران که پێشوه‌خت ده‌یانزانی شاکێرا، هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ له کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا گۆرانییه‌ک پێشکێش به ئالان کوردی ده‌کا، ئاماده‌نه‌بوون له کۆبونه‌وه‌که‌دا بمێننه‌وه.
شاکێرا که باڵوێزی نیازپاکی‌و ئاشتیی یونیسێف، سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه، ڕۆژی هه‌ینی به‌شداریی له کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا کرد‌و گۆرانیی به‌ناوبانگی "بێنه به‌رچاوت"ی گوت.
ئه‌و ئه‌م گۆرانییه‌ی پێشکێش به ئالان و غه‌ریب، دوو مێردمنداڵی ته‌مه‌ن ٣ ساڵ و ٥ ساڵانه‌ی کوردی خۆراوای کوردستان کرد که ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ١٢ ی خه‌رمانان ته‌رمی بێ گیانیان له که‌ناره‌کانی یۆنان دۆزرایه‌وه.
شاکێرا ئه‌و گۆرانییه‌ی به به‌شداریی ڕێبه‌ران‌و شاندنی دیپلۆماتیکی وڵاتانی جیهان له هه‌فتاهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا گوت، به‌ڵام شاندی ئێران ئاماده نه‌بوون له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا دانیشن‌و گوێیان لێبێ.
شاکیرا له قسه‌کانیدا گوتی لە جیهاندا، ئه‌گەر کەسێک بە هەژاری لەدایک بووبێ، بە هەژاریش سەردەنێتەوە، بەڵام ئەمە کاری ئێمەیە یەکەم کۆمەڵگا بین کە هەژاری بنه‌بڕ بکه‌ین‌و دادپەروەری‌و یەکسانی بهێنن بۆ زۆربەی ئەو خەڵکەی لە مافەکانیان بێبەش کراون.
شاکێرا له درێژه‌دا گوتی: منداڵەکانمان مافی خۆیانە هەلی یەکسانیان لەبەردەست بێ، پێش بکەون، دڵخۆش‌و له‌ش‌ساغ‌و پارێزراو بن، ئێستا کاتی ئەوەیە تەنها خەیاڵ نەکەین، بەڵکوو به کرده‌وه کارێک بکەین‌و تێ‌بکۆشین، ئەم گۆرانییەم بۆ ئالان‌و غه‌ریبی کورده.