![](/files/babakzanjaniiiiii.jpg)
ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی بابه‌ک زه‌نجانی ده‌ڵێ ئه‌و به میلیارد دۆلاری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له بانکه‌کان داناوه‌و ئه‌گه‌ر به ته‌مای دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی با تا ئێستا هه‌مووی دابۆوه.
ئه‌میر عه‌باس سوڵتانی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵییه‌کانی بابه‌ک زه‌نجانی ڕۆژی شه‌ممه، ٤ ی ڕه‌زبه‌ر به هه‌واڵده‌ریی ئیلنای ڕاگه‌یاند که له ئێستادا ٦ گڕووپ له پارێزه‌رانی بابه‌ک زه‌نجانی ده‌یانه‌وێ له زیندان به‌ری بده‌ن.
بابه‌ک زه‌نجانی، میلیاردێری به‌ندکراو له زیندان که خۆی وه‌ک " به‌سیجیی ئابووری" ناو ده‌با، له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی‌نژاددا هاوکاریی ناوبراوی بۆ ده‌ورلێدانه‌وه‌ی گه‌مارۆکان ده‌کرد، ئه‌و زیاتر له 3 میلیارد دۆلار به وه‌زاره‌تی نه‌وت قه‌رزداره‌و له به‌فرانباری ساڵی ٩٢ ی هه‌تاوییه‌وه له زیندان دایه.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که ئه‌گه‌ر بابه‌ک زه‌نجانی قه‌رزه‌کانی بداته‌وه په‌روه‌نده‌که‌ی چی به‌سه‌ردێ، گوتی: قه‌رزه‌کانی ئه‌و به وه‌زاره‌تی نه‌وت ته‌نیا یه‌کێک له‌و تۆمه‌تانه‌یه له‌سه‌ر ناوبراوه، ئه‌و زیانی ئابووریی زۆری له وڵات داوه که په‌روه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌بێ ده‌زگای قه‌زایی بڕیاری له‌سه‌ر بدا.
سوڵتانی گوتی ئه‌گه‌ر زه‌نجانی به ته‌ما دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی با له مێژبوو ئه‌وانی دابۆوه، چونکی به‌پێی به‌ڵگه‌یه‌ک که له‌و کۆمیسیۆنه‌دا راگیراوه، ئه‌و ٢٥ میلیارد یۆرۆی له بانکه‌کانی ژاپۆن‌دا پاشکه‌وت کردوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و په‌روه‌نده‌یه هه‌ر به بابه‌ک زه‌نجانی نابڕێته‌وه، چونکی یه‌ک که‌س ناتوانێ ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵییه بکاو بێ‌و نه‌بێ تیمێک هاوکاریی ئه‌وی کردوه که ده‌بێ بناسرێن‌و دادگایی بکرێن.
چاوه‌دیرانی سیاسی ده‌ڵێن بابه‌ک زه‌نجانی له‌و چالاکییانه‌دا که وه‌ک ئامانجی کۆماری ئیسلامی‌و به مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریی گه‌مارۆ جیهانییه‌کانی سه‌ر ئێران کردوونی، به ته‌نیاو بێ ئاگاداری‌و پاڵپشتیی ده‌وڵه‌ت‌و کاربه‌ده‌سته پایه‌به‌رزه‌کانی ڕیژیم نه‌یده‌توانی بێته نێو ئه‌و مه‌یدانه‌وه.