کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕووسیە بەسەر ڕۆژهەڵات‌و باشووری کوردستان‌دا ئامانجەکانی لە سووریە دەکوتێ

18:49 - 16 رەزبەر 2715

ڕووسیە بە سەر رۆژهەڵات و باشووری کوردستان‌دا ئامانجەکانی خۆی لە سووریە بۆردومان دەکا. بە پێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیە بڵاوی کردۆتەوە، هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە موشەکەکانی خۆی لە سەر چوار کەشتیی فرۆکەهەڵگر کە لە دەریای خەزەر جێگیر بوون، بە سەر سێ پارێزگا لە ئێران‌و یەک لەوان پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان‌و هەروەها بە سەر باشووری کوردستان دا رەوانەی ئامانجەکانی خۆی لە سووریە دەکا. ئێران هەتا ئێستا لەم بارەوە هەڵوێستێکی بە ئاشکرای نەنواندوە. ئەو موشەکانە کە تا گەیشتن بە ئامانج ١٥٠٠ کیلۆمیتر دەپێون، لە جۆری کڕوزن. ڕووسیە دەڵێ ئەو بۆردومانەی لە سەر داوای دەوڵەتی سووریە دەست پێ کردوەو ئامانجی ئەو موشەکانە، لیدان لە بنکەی تیرۆریستەکانە لەو وڵاتەدا؛ ئەوەش لە کاتێک دایە کە وڵاتانی رۆژئاوا ڕووسیە بە بۆردومانکردنی گروپە میانەڕەوەکانی دژبەری بەشار ئەسەد تۆمەتبار دەکەن.