![](/files/hassanrohamoooo.jpg)
حەسەن ڕووحانی دەڵێ وەدواخرانی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی ئەتۆمیی ڤییهن كێشە بۆ ئابووریی ئێران دەخوڵقێنێ.
سهرۆک کۆماری ئێران دهڵێ دواخرانی ئهو ڕێککهوتنه بازاڕی بەرهەمهێنانو خرانهڕووی بۆ كڕیار و بەرهەمهێنەری نێوخۆیی و سەرمایەدانەری بیانیی تووشی گرفت کردوه.
ڕووحانی پێی وایە كێشەی جیددیی بەرهەمهێنەرە نێوخۆییەكان كەمیی بوودجەو نەفرۆشرانی كاڵاکانیانه. ئهو دهڵێ: بڕیار وابوو بۆ دابینكردنی كارو شوغڵ و پەرەپێدانی بەردەوامی بەرهەمهێنان بەرنامە دابڕێژرێ، ئەم پلانە لە ساڵەكانی ٩٢ و ٩٣ بۆ دەرباز بوون لەم شكستە دەستی پێ كرد، بەڵام دەوڵەت لە هاوینی ساڵی ٩٣ هاوكات لەگەڵ دوو کێشهی دابەزینی نرخی نەوتو دوورو درێژ بوونەوەی كاتی دانووستان بەرەو ڕوو بۆوە.
بەقسهی ڕووحانی بەهۆی دواخرانی ڕێككەوتنامەی ناوكی بەرنامەی سەرمایەدانانو جێبەجێ كرانی گرێبەستەكانیش دوا دەكەون.
ڕووحانی وێڕای ئاماژە بە ئاڵۆزبوونی مەسەلەی كار و شوغڵ، ئاشكرای كرد كە وەزارەتخانەو ئیدارهکانی دهوڵهت بەهۆی داهاتی كەم بهرهوڕووی گیروگرفتی زۆر بوونهتهوه.
ئەم قسانەی سەركۆماری ئێران پاش نامەی 4 وەزیری كابینە سەبارەت بە وشیارکردنهوهیان لە بارەی بارودۆخی شپرزهی ئابووریی ئێران بووە.
وەزیرهکانی ئابووری، كار، پیشەسازیو بەرگری له نامهیهکی نهێنیدا بە هێنانە بەر باسی گرفتەكانی ئێستا دەوڵەتیان وریا كردبۆوە كە ئەگەر هەنگاوی شیاو ههڵنهگرێ، ئێران لە قۆناغی شكستەوە دەگاتە قۆناغی قەیرانی ئابووری.