![](/files/sirosssnasiri.jpg)
سیرووس ناسری، ئه‌ندامی پێشووی تیمی دانووستانكاری ناوكیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كرانی ڕێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی 2 میلیارد‌و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار زیان تووشی ئه‌م وڵاته بووه.
ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ هه‌واڵده‌ریی ئیسناگ وتی: ڕێژه‌ی زه‌ره‌رو زیانی گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر ئێران ١٠٠ تا ١٥٠ میلیۆن دۆلار له ڕۆژ دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ڕوون نییه، به‌ڵام وه‌ک كارناسان ده‌ڵێن له ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی پێبه‌ندبوونی ئێران به ڕێككه‌وتنامه‌ی ناوكیی ڤیه‌ن، له ساڵی داهاتوودا ڕێگه بۆ كۆمه‌ڵه مامه‌ڵه‌و سه‌ودایه‌کی ماڵی له‌گه‌ڵ ئێران خۆش ده‌كرێ.
ئه‌م قسانه‌ی ناسری له حاڵێك دایه كه عه‌لی شه‌مخانی، به‌ڕێوه‌به‌ری شوورای به‌رزی ئه‌منیه‌تی میللیی ئێران، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 5ی ڕه‌زبه‌ر، گوتبووی ئێران گه‌یشتۆته قۆناغی جێبه‌جێ‌كردنی به‌رجام‌و بێتوو لایه‌نی به‌رامبه‌ریش به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڵێنییه‌كانی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نێ، ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕ ده‌كا.