کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دابه‌زینی نرخ‌و‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتی ئێران له‌ مانگی‌ خه‌رماناندا

15:47 - 22 رەزبەر 2715

به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وتی‌ ئێران له‌ مانگی‌ خه‌رمانانی‌ ئه‌مساڵ‌دا ڕۆژانه‌ ٦ هه‌زار بۆشكه‌ دابه‌زیوه‌. ئۆپێك له‌ ڕاپۆرتی‌ مانگانه‌ی‌ خۆیدا ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ به‌رهه‌می نەوتی‌ ١٢ ئه‌ندامی‌ ئۆپێك له‌ مانگی‌ سێپتامبری‌ ئه‌مساڵ ١٠٩ هه‌زار بۆشكه‌ له‌ ڕۆژدا زیادی کردوە. لەو نێوەدا ٥ ئه‌ندامی‌ ئۆپێك له‌م مانگه‌دا ئاستی بەرهەمهینانیان لە کەمی داوەو 7 وڵاتی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ ئاستی‌ به‌رهه‌میان به‌رزبۆته‌وه‌. ڕێژیمی‌ ئێران له‌م وڵاتانه‌یه‌ كه‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زیوه‌. به‌پێی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ به‌رهه‌می‌ نه‌وتی‌ ئێران له‌ مانگی‌ خه‌رمانانی‌ ئه‌مساڵدا ڕۆژانه‌ی‌ ٦ هه‌زار بۆشكه‌ لە کەمی داوە. هه‌روه‌ها نرخی‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ ئێران له‌ مانگی‌ خه‌رمانان له‌ نێو وڵاتانی‌ ئۆپێك‌دا تا ئاستێكی‌ به‌رچاو واته‌ ١ دۆلارو ٦٣ سێنت دابه‌زیوه‌.