کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دادگاییکردنی دوو هاووڵاتیی کانادا بەهۆی فرۆشی ناقانوونیی کەلوپەلی شەمەندەفەر بە ئێران

01:26 - 24 رەزبەر 2715

دوو هاووڵاتیی کانادایی بەهۆی فرۆشی نایاسایی کەلوپەلی شەمەندەفەر بە ئێران، دادگایی دەکرێن. "مایکل ئالێن"ی ٦٧ ساڵە و "هۆگۆ درکمان"ی ٧٥ ساڵە کە هەردووکیان خەڵکی شاری مونتراڵی کانادان، بە تۆمەتی فرۆشی کەلوپەلی شەمەندەفەر بە شێوەی ناقانوونیی بە ئێران، درانە دادگا. دادوەری کانادایی هۆکاری تۆمەتبارکردن‌و دادگاییکردنی‌ ئەو دوو بەڕێوەبەرەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە ناردنی کەلوپەلی شەمەندەفەر بۆ ئێران لە لایان ئەو دوو کەسەوە، پێشێلکردنی ئەو گەمارۆیانە کە خراونەتە سەر ئێران. ئه‌و هەروەها ڕایگەیەندراوە ئەگەر ئەو دوو کەسە لەو دادگاییەدا بە تاوانبار بناسرێن، ئەوا دادگا دەتوانێ سزای ١٠ ساڵ زیندانی‌و ٥٠٠ هەزار دۆلاریان بەسەردا بسەپێنێ.