![](/files/alishamxaniii.jpg)
سکرتێری شوورای به‌رزی ئه‌منیه‌تی میللیی ئێران ، پێی وایه تاقیكاریی مووشه‌كیی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران به پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ نییه و گوتوویه‌تی: ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك و له‌ژێر كاریگه‌ریی هیچ چه‌شنه مه‌ترسییه‌كدا توانای به‌رگری كردن له خۆی ناوه‌ستێنێ.
عه‌لی شه‌مخانی له بابه‌ت وته‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی له باره‌ی ڕاده‌ست كردنی په‌روه‌نده‌ی ئێران بۆ شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی تاقیكاریی مووشه‌كی، پشتڕاستی كرده‌وه كه، ئێمه هیچكات بڕیارنامه‌ی ٢٢٩٩مان قه‌بووڵ نه‌كردووه و تاقیكاریی مووشه‌كیی ئێرانیش به پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ نه‌بووه."
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم، مۆحسێن ڕه‌زایی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزامی ئێرانیش ڕۆژی شه‌ممه هه‌ر له‌م باره‌وه قسه‌ی كردبوو و له كاردانه‌وه به قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا و كۆمه‌ڵێك له كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ڕۆژاوا له بابه‌ت تاقیكاریی مووشه‌كیی ئێران، وتوویه‌تی: ئێمه بۆ بردنه سه‌ری توانای به‌رگری كردن له خۆمان پێویستیمان به ئیزن خواستن له هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه و له هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی مه‌شڕووعه‌وه كه بۆمان هه‌ڵكه‌وێ، خۆمان ته‌یار ده‌كه‌ین."