کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرماندەیەکی دیکەی سپای پاسداران لە سوریە کوژرا

18:35 - 27 رەزبەر 2715

یەکێکی دیکە لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی سوریە کوژرا. ئەوەش دوای کوژرانی کۆمەڵێکی دیکە لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانە کە لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو دا بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد لە سوریە کوژراون. هەواڵدەریەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایان کرد کە سەرهەنگی پاسدار موسلیمی خیزاب فەرماندە لە لەشکری چواردەی ئیمام حوسێن کەوتە بەر فیشەکی نەیارانی بەشار ئەسەد لە سوریە و گیانی لە دەست دا. ئەوەش پێنجەمین فەرماندەی پایەبەرزی سپای پاسدارانە کە لە ماوەی چەند حەوتووی رابردوو دا لە سوریە دەکوژرێ. ئەوە وێڕای کوژرانی دەیان کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران و بەکرێگیراوانی ئەفغانی و لوبنانی ئەو سپایە لە وڵاتی سوریە.