کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هومایون شەجەریان و ٢٣ گۆرانیبێژی دیکە چالاکییە هونەرییەکانیان قەدەغە کرا

17:38 - 28 رەزبەر 2715

کۆمەڵێکی ٢٤ کەسی لە هونەرمەندان و گۆرانیبێژانی ناسراوی ئێرانی، بە نووسراوێکی فەرمی چالاکییە هونەرییەکانیان لێ قەدەغە کرا. بەڕێوەبەری نووسینگەی موسیقای وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی گوتوویەتی کە ئەو کۆمەڵە هونەرمەندە ، هاوکاریی ماڵپەری رادیۆ "جەوان"یان کردووە و هاوکات کلیپەکانیان لە کەناڵە ماهوارەییە فارسی زمانەکانی دەرەوەی ئێران بڵاو کردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە کۆنسێرتەکانی دەرەوەی وڵاتیاندا یاساکانیان لەبەر چاو نەگرتووە. هەریەک لە هومایون شەجەریان، موحسین چاوشی، فەرزاد فەرزین، سیروانو زانیار خوسرەوی، رەزا سادقی، موحسین یەگانە، سەعید مودەڕس،مێهدی مودەڕس، شەهرام شکوهی، ئێحسان خاجەئەمیری، عەلی لێهراسبی.گرووپی چارتا و عافز نەزەری لەو هونەرمەندانەن کە بە نامەی فەرمی لە ئاگادار کراونەتەوە و مافی چالاکییە هونەرییەکانیان لێ ئەستێندراوەتەوە.