کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌رکه‌وتنی لیبراڵه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کانادا

22:30 - 28 رەزبەر 2715

دۆینێ لە کانادا هەلبژاردنی سەرتاسەری بۆ پارلەمان و سەرۆکی دەولەت بەڕیوە چوو، لەو هەڵبژاردنەدا گەورەترین گۆڕانکاری لە ماوەی زیاتر لە دەسال دا لە بواری سیاسەت دا هاتە ئاراوە. حیزبی لیبرالی کانادا کە لە پێشدا تەنیا ٣٤کورسی پارلەمانی پێ بووە ئێستا برە زیادکردنی ١٥٠ کورسی کۆی کورسیەکانی لە پارلەمانی کانادا گەیشۆتە ١٨٤ کورسی واتە زیاتر لە نیوەی کورسیەکانی بەرکەوتووە. حێزبی کۆنسیرڤاتیڤ بە دابەزینی رێژی ٦٧ کورسی بە ٩٩ نوێنەری پارلەمانی ئەو وڵاتە ٩٩ کورسی بەردەکەوێ و حیزبی دێمۆکڕاتیکی نوێش بە دابەزینی رێژەی دەنگەکانی و لەدەست دانی ٥٩ کورسی تەنیا ٤٤ کورسی دەستەبەر دەکات. ئەوەی جێگای سەرنجە لەم ناوەدا لە کۆی ٣٣٨کورسی پارلەمانی ٨٨ کورسی بەر ژنان کەوتووە هەر بۆیە راگەیانەرەگشتیەکان ئاماژە بەو زۆربوونەی ژنان لە بواری سیاسەت دەکەن. شایانی باسە حیزبی لێبراڵی کانادا زۆر زیرەکانی لە ناو هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و رەگەز و تیرەکانی شارۆمەندی کانادا کاندیدی هەبووە بە جۆرێک کە لەگەڕەکەکانی هیندی کاندیدی هیندی دیاری کردووە و لە لای چینیەکان چینی و لە لای ئیڕانیەکان ئیرانی ، بۆ نموونە دوو ئێرانی بە ڕەگەز کانادایی لەسەر ناوی حیزبی لێبراڵی کانادا چوونە ناو پارلەمان . سیاسەتی حیبزی لێبڕال بەگشتی سیاسەتێکی نەرمو نیانە چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی دەرەوە، لیبڕالەکان کۆنسیرفاتیڤەکان هەموو پێوەندیەکی دیپلۆماسیان دەگەڵ ئێران پچڕاند و تەنانەت سەفارەتەکەشیان دەست بەسەر داگرت، بەو هۆکارەی کە ئەوان ئێرانیان بە ماکەی ترۆر دەزانی، بەڵام پێدەچی لیبڕڵەکان ئەو بارودۆخە ئاسایی بکەنەوە، حیزبی لێبرای کانادا نیوانی دەگەڵ کوردەکان خۆشە و بەشێکی زۆر لە کوردیش لێرە پشتیوانی لیبڕالەکان دەکەن.