کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری سه‌رکۆماری ئێران ده‌ڵێ "داهاتی ئێران کەمی کردووە"

19:31 - 29 رەزبەر 2715

جێگری سەرکۆماری ئێران ئیسحاق جهانگیری: "داهاتی هەناردەی نەوتی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا ١١٨ ملیار دۆلار بوو، بەڵام هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ٢٠١٥دا بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار دابەزیوە". جێگری سەرکۆماری ئێران ئیسحاق جهانگیری رایگەیاند: "داهاتی هەناردەی نەوتی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا ١١٨ ملیار دۆلار بوو، بەڵام هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ٢٠١٥دا بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار دابەزیوە". بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی ئێران، جێگری سەرکۆماری ئەو وڵاتە ئیسحاق جهانگیری کە بەبۆنەی رۆژی هەناردە لە کۆنفرانسێکدا گوتارێکی پێشکەشکرد گوتی: "داهاتی هەناردەی نەوتی ئێران لە ساڵی ٢٠١١دا ١١٨ ملیار دۆلار بوو، بەڵام هۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ٢٠١٥دا بۆ ١٠٠ ملیار دۆلار دابەزیوە". ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە بوودجەی ئێران پشت دەبەستێ بە هەناردەی نەوت و گوتی: "بەهۆی ئەو گەمارۆ ئابووریەی بەسەر وڵاتەکەمان سەپاندرا، ئێران تەنیا پشت بە هەناردەی نەوت دەبەستێت". جێگری سەرکۆماری ئێران گوتیشی: "پێشبینی دەکەین گەمارۆ ئابوورییەکەی سەر ئێران لە مانگی کانوونی یەکەم لاببرێت، بەم پێیەش هەوڵدەدەین بڕی هەناردەکردنی نەوت لە ملیۆنێک بەرمیل لە رۆژێک بۆ ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار بەرز بکەینەوە و دوای چەند مانگێکیش بۆ دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێک دا بەرز بکەینەوە". سەبارەت بە رێکەوتنی ئەتۆمییەکەی ئێران، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پێکدێن لە وڵاتانی (٥+١)لەگەڵ ئێران رێککەوتنێکیان لە بەرواری ١٤ی تەمووزی ٢٠١٥ لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا واژۆ کرد. بەگوێرەی رێککەوتنامەکە بەشێوەیەکی بەرچاو ئێران سنووردار دەکرێت لە پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی و لەبەرامبەردا گەمارۆ ئابووریەکەی سەر ئێران هەڵدەگیرێت. هەر لە چوارچێوەی رێککەوتنامەکە ئێران دەبێت پیتاندنی یۆڕانیۆم و سەنتەرفیوژ کەم بکاتەوە و سنورداریان بکات. ئێران تەنیا بنکەی بەرهەم هێنانی ئەتۆمی نەتەنز کار پێدەکات و ئەمیش بەشێوەیەکی سنووردار کە لە ماوەی ١٥ ساڵدا بۆی هەیە رێژەی لە سەدا ٣.٦٧ یۆرانیوم بەرهەم بهێنێت و بنکەی بەرهەم هێنانی یۆڕانیۆمی فۆردۆش دابخات.