کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كوژرانی‌ فه‌رمانده‌یه‌كی‌ دیكه‌ سپای‌ پاسداران له‌ سووریه‌

04:04 - 4 خەزەڵوەر 2715

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ ئێران له‌ ده‌ورووبه‌ری‌ شاری‌ حه‌له‌ب له‌ ولاتی‌ سووریه‌ كوژرا. میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ مسته‌فا سه‌درزاده‌، یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی‌ له‌شكری‌ فاتمیون بووه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ باشووری‌ شاری‌ حه‌له‌بی‌ سووریه‌ كوژرا. به‌ڵام ماڵپه‌ڕه‌ خه‌به‌رییه‌کانی دژبه‌رانی‌ ئه‌سه‌د له‌ سووریه‌ ده‌ڵێنمسته‌فا سه‌دزاده‌، سه‌رتیپی سپای‌ پاسدارانی‌ ئێران، له‌ شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ئازادی‌ سووریه‌و له‌ ده‌ورووبه‌ری‌ شاری‌ حه‌له‌ب كوژراوه‌. له‌شكری‌ فاتمیون له‌ لاوان و مێرمنداڵانی‌ ئه‌فغانی‌ پێك هاتووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی‌ ئێران بۆ پشتیوانی‌ كردن له‌ ئه‌رته‌شی به‌شار نێردراون. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ پرێس تی ڤیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ناوبراو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ له‌شكری‌ فاتمیون‌و له‌ فه‌رمانده‌كانی‌ ئه‌م له‌شكره‌ بووه‌. مسته‌فا سه‌درزاده‌ شه‌شه‌مین فه‌رمانده‌ی‌ پله‌ به‌رزی‌ سپای‌ پاسدارانی‌ ئێران بوو كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك حه‌وتووی‌ ڕابردوودا له‌ وڵاتی‌ سووریه‌ كوژراوه‌. كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێن هێزه‌كانی‌ سپای‌ پاسداران له‌م وڵاته‌ وه‌ك ڕاوێژكارێكی‌ نیزامی‌ له‌م وڵاته‌ جێگیر كراون، به‌ پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هه‌واڵده‌رییه‌كانی‌ ئێران هه‌زاران كه‌س له‌ هێزه‌كانی‌ خۆی بۆ پشتیوانی‌ كردن له‌ ڕێژیمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د بۆ سووریه‌ ناردوه‌