کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەحکومکردنی ئەندازیارێکی ئێرانی لە ئەمریکا بە زیندان بەهۆی هەوڵدان بۆ گواستنەوەی زانیاری نیزامی

16:20 - 4 خەزەڵوەر 2715

ئەندازیارێکی ئێرانی لە سەر هەوڵدان بۆ گواستنەوەی زانیاریی نیزامی لە ئەمریکاوە، مەحکووم بە زیندان بوو. ئەندازیارێکی ئێرانی بە ناوی موزەفەر خەزاعی کە ساڵی رابردوو لە فرۆکەخانە لە لایەن پۆلیسی ئەمریکاوە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن دادگای فیدڕاڵی ئەو وڵاتەوە بە ٨ ساڵ زیندان مەحکووم بوو. ئەو لە کاتێکدا کە دەیویست کۆمەڵێک کەلوپەلی پێوەندیدار بە فرۆکە نیزامییەکانی ئەمریکایی بەرەو ئێران بگوازێتەوە، دەستبەسەر کرا. موزەفەر خەزاعی، ئەندازیاری ئێرانی کە نیشتەجێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، هەروەها کۆمەڵێک ئیمەیلیشی لێ ئاشکرا بووە کە لەوان‌دا زانیاریی نیزامیی لە سەر هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناردوە.