کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی نیزیک به‌ ٢٠٠٠ که‌س له‌ عێڕاق لەمانگی ڕابردوودا

05:00 - 13 خەزەڵوەر 2715

ڕێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان له‌ ڕاپۆرتێک‌دا که‌ له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منیه‌تیی عێراق بڵاوی کردۆته‌وه‌، ده‌ڵێ لەمانگی ڕابردوودا نزیكەی دوو هەزار كەس بوونەتە قوربانی توندو تیژییەكان. بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەمانگی ڕابردوودا بەھۆی توندو تیژییەكانەوە ٧١٧ كەس كوژراون‌و ١٢١٦ که‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ ورده‌کاریی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ لە كۆی ژمارەی كوژراوان ٥٣٧ كەسیان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی‌و ١٨٠ كەسیش سەر بەھێزە ئەمنیەتییه‌كانی عێراقن. له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ شەهیدەكانی پێشمەرگەش كە لە شه‌ڕو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش شەھید كراون، لەنێو قوربانییەكان دان.