کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران ئایرو ماهان ئایر له‌ لیستی‌ خراپترین ئایرلاینه‌كانی‌ جیهان دان

06:52 - 14 خەزەڵوەر 2715

شیركه‌تی‌ فڕۆكه‌وانیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ ڕیزی‌ خراپترین شیركه‌ته‌كانی‌ فڕۆكه‌وانیی جیهان دایه‌. سكای‌ ترێكس، شیركه‌تی‌ ڕاوێژكار که‌ نووسینگه‌ی ناوه‌ندیی له‌ له‌نده‌نه‌و له‌ بواری‌ پیشه‌سازیی فڕۆكه‌وانی خزمه‌تگوزاریی ده‌دا، له‌ نوێترین پله‌به‌ندیی خۆیدا ئایره‌كانی‌ جیهان له‌ ساڵی‌ ٢٠١٥ بلاوی‌ كردۆته‌وهو‌، به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ئه‌م شیركه‌ته‌ دوو شیركه‌تی‌ ئێرانیی ئێران ئایر و ماهان ئایر له‌ ڕیزی‌ خراپترین ئایرلاینه‌كانی‌ جیهان دان. له‌م لیسته‌دا شیركه‌تی‌ فڕۆكه‌وانیی وڵاتانی‌ قه‌ته‌ر، سه‌نگاپوور، هونگكۆنگ، توركیه‌، ئیمارات، ژاپۆن، ئه‌ندۆنێزی‌، تایوانو ئۆسترالیا له‌ پله‌كانی‌ یه‌ك تا ١٠ی باشترین شیركه‌تی‌ فڕۆكه‌وانیی جیهان‌دا جێیان گرتووه‌.