![](/files/alilarijaniiii.jpg)
له حاڵێكدا كه تا ئێستا كاربه‌ده‌ستانی ئێران تاوانی بارودۆخی خراپی ئابووریی ئێرانیان ده‌خسته ئه‌ستۆی گه‌مارۆكان، به‌ڵام ئێستا كه بڕیاره گه‌مارۆ جیهانییه‌كان لاببرێن، ئه‌مجاره‌یان ده‌ڵێن بارودۆخی ئابووریی ئێران به نه‌مانی گه‌مارۆکانیش چاک نابێ.
عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئێران گوتی، بارودۆخی خراپی ئابووریی ئێران پێوه‌ندیی به گه‌مارۆكانه‌وه نییه‌و هه‌ر ئێستا كه‌رتی ده‌وڵه‌تی بڕی ٣٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن به كه‌رتی تایبه‌ت قه‌رزداره.
لاریجانی گوتی به هۆی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی، ئێران "سه‌رده‌مێكی نیوه سه‌ختی" تێپه‌ڕ ده‌كردو مه‌نفی بوونی نرخی گه‌شه‌ی ئابووری له ماده‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بارودۆخی ئابووریی ئێرانی لاواز كردوه.
لاریجانی هه‌روه‌ها گوتی له ئێستادا بایی زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن گه‌ڵاڵه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیوه‌چڵ به سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌ت‌دا ماوه‌ته‌وه، له حاڵێكدا كه بوودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌مساڵ‌دا له نێوان ٢٠ تا ٣٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن بووه. ناوبراو ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه نیوه‌چڵه‌كان به كه‌رتی تایبه‌ت نه‌سپێردرێن، کێشه و گرفته‌كانی وڵات هه‌ر وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
لاریجانی له كۆتاییدا ده‌ڵێ هه‌یکه‌لی ده‌وڵه‌ت گه‌وره‌یه‌و، هه‌موو بوودجه‌ی ئێران بۆ مووچه‌و هه‌قده‌ستی کارمه‌ند‌و کرێکاره‌کانی ده‌وڵه‌ت خه‌رج ده‌كرێ، هه‌ر بۆیه پاره بۆ به‌شی ئاوه‌دانكردنه‌وه نامێنێته‌وه.