![](/files/xodkoshiiii14.jpg)
هێشتا دوو حه‌وتوو به‌سه‌ر خۆكوژیی دوو قوتابیی له شاری شنۆی کوردستان‌و تاران تێنه‌په‌ڕیوه، که هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن قوتابیه‌كی دیكه‌ش، ئه‌مجاره‌یان له شاری مازه‌نده‌ران خۆی هه‌ڵاواسی‌و كۆتایی به ژیانی هێنا.
ئه‌م قوتابییه که فه‌رشادی ناوه‌و ته‌مه‌نی ١٤ ساڵ بووه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ١٧ خه‌زه‌ڵوه‌ر پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له قوتابخانه خۆی به پانكه‌ی میچی ژووره‌كه‌ی هه‌ڵاوه‌سیوه‌و خۆی خنكاندووه. ئه‌م ڕووداوه له شاری رۆسته‌م كه‌لای سه‌ربه پارێزگای مازه‌نده‌ران ڕووی داوه.
رۆژی چوارشه‌ممه ٦ ی خه‌زه‌لوه‌ریش هاوڕێ قادر شوان، ته‌مه‌ن ١١ ساڵ له شاری شنۆ خۆی هه‌ڵاواسی‌و كۆتایی به ژیانی هێنا. باوكی هاوڕێ له ڕێوڕه‌سمی ناشتنی كوڕه‌كه‌ی گوتی به‌یانیی ڕۆژی ئه‌م ڕووداوه، هاوڕێ به دایك‌و باوكی گوتبوو كه له قوتابخانه ڕا داوای پووڵیان کردوه‌و بێتوو پووڵم پێنه‌ده‌ن بۆیان به‌رم، خۆی ده‌كوژم.
سێ ڕۆژ دوای رووداوه‌که‌ی شنۆ قوتابییه‌ك له شاری تاران، ته‌مه‌ن١٠ ساڵان به له‌چكه‌ی سه‌ری، خۆی له بارفیكس هه‌لاوا‌سی‌و خۆی خنكاند.
هێشتا ئاماری ورد و ڕوونی خۆكوژیی منداڵان و قوتابیان له ئێران له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌و هه‌ر لایه‌نێك به شێوه‌یه‌ك بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
ئاماری ڕه‌سمیی كۆماری ئیسلامی ئه‌مه ده‌رده‌خا كه له ساڵی ١٣٩٣، زیاتر له ٨٠٠ ژن و ٤٦٠ پیاو خۆیان كوشتووه. هه‌روه‌ها به‌پێی ئاماری پزیشكی قانوونیی ئێران له نێوان ساڵه‌كانی ٨٠ بۆ ٩١، زیاتر له ٣٠ هه‌زار كه‌س خۆیان كوشتووه.
بێ هیوایی، بنبه‌ستی بنه‌ماڵه‌یی‌و شكست له ژیانی تایبه‌تی به هۆكاری سه‌ره‌كیی خۆكوژی له ئێران داده‌نرێ. هه‌ژاری‌و گیروگرفتی ئابووری، بێكاری‌وقه‌یرانی شوناسیش چه‌ند هۆكاری سه‌ره‌كیی دیکه‌ن که خه‌مۆكی‌و له ئاكامدا خۆكوژییان لێ ده‌كه‌وێته‌وه