کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جێگری وەزیری كار: یارانەی ٣ میلیۆن كەس بڕاوە

15:43 - 25 خەزەڵوەر 2715

جێگری وەزیری كار، تەعاون‌و خۆشبژێویی كۆمەڵایەتی ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسریی بوودجەی ئه‌مساڵ یارانەی نەغدیی له‌ ٣ میلیۆن که‌سی دیکه‌ش بڕیوه‌. ئەحمەد میده‌ری هەروەها گوتی كە تا كۆتایی ئەمساڵ یارانەی ٣ میلیۆن كەسی دیكەش ده‌بڕدرێ، لەبەر ئەوەی كە ئەم بابەتە لە بوودجەدا هاتووەو ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌رچی سه‌خته‌، به‌ڵام جێبه‌جێی ده‌کا. ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری كە ئەم بڕە پارەیەی كە لە یارانەی نەغدیی ٣ میلیۆن كەس دەگێردرێتەوە لە كوێ خەرج دەكرێ، گوتی ئه‌م پاره‌یه‌ له‌ جێی كەسریی بوودجە داده‌نرێ. بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، ئه‌و پووڵه‌ی به‌هۆی بڕینی یارانەی نەغدی له‌و ٣ میلیۆن كەسه‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌که‌وێ، مانگانە ١٣٦ میلیاردو ٥٠٠ تمەن‌و لە یەك ساڵدا هەزارو ٦٣٨ میلیارد تمەنە. لەم حاڵەش‌دا، بە پێنەدانی یارانەی ٦ میلیۆن که‌س لە لیستی یارانەوەرگران تا كۆتایی ئەمساڵ، دەوڵەت زیاتر لە ٢٧٣ میلیارد تمەن داهاتی مانگانه‌و زیاتر لە ٣ هەزارو ٢٦٧ میلیارد تمەن داهاتی له‌مساڵ‌دا ده‌بێ.