کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەكیەتیی كرێكارانی پەیمانیی ئێران: هەلەكانی شوغڵ بۆ لاوانی ئێران كەمە

06:40 - 27 خەزەڵوەر 2715

فەتحوڵڵا بەیات، سەرۆكی یەكیەتیی كرێكارانی گرێبەستی‌و پەیمانیی ئێران هۆكاری سەرەكی بێكاریی لاوان‌و ده‌رچووانی زانكۆی بۆ ناهاوسەنگیی داواو بەرهەمهێنانله‌ بازاڕەكانی كاردا گەڕاندەوەو دەڵێ هەلی پێكهێنانی كار بۆ لاوان یه‌کجار كەمە. فەتحوڵڵا بەیات ڕۆژی ڕابردوو بە هەواڵدەریی خوێندكارانی ئێرانی ڕاگەیاند كە لە ئێران هێزی كاریی زۆرو بوارەكانی خوێندنی جۆراوجۆرن، بەڵام لە بازاڕەكانی كاردا هەلی كار هه‌ر زۆر كەمە. ناوبراو ده‌ڵێ زۆربەی ئەو كەسانەی كە بەدوای كاردان بە هۆكاری جۆراوجۆری وەك لێك دووریی بواری خوێندن‌و جۆریكارەكە، نەبوونی پسپۆڕیی پێویست‌و نەبوونی پێشینەی كار لە بارودۆخی خراپی بازاڕەكانی كاری ئێراندا، هەل‌و ده‌ره‌تی دۆزینه‌وه‌ی کار لە بازاڕی كاردا لە دەست دەدەن. بەیات هەروەها دەڵێ بەشی هەرە زۆری ده‌رچووانی زانكۆ كە هیچ پێشینەیەكی كارییان نییە، بە بینینی بارودۆخی بازاڕی كار واز لە هەموو شتێك دێنن‌و به‌ ته‌واوی هیوابڕاو ده‌بن. محەممەد حوسێن حاجیلوو، جێگری لێكۆڵینەوەو پلاندانانی ڕێكخراوی فەننی‌و حیرفەیی ئێرانیش ڕۆژی ڕابردوو گوتی بە شێوەی مام‌ناوەندی سەدی 19ی ده‌رچووانی زانكۆ كاریان نییەو بێكار لە شەقامەكان‌دا دەسوڕێنەوە، له‌ حاڵێک‌دا لاریجانی، سەرۆكی مەجلیسی ئێرانیش پێشتر گوتبووی كە سەدی 42ی ده‌رچووانی زانكۆ لە ئێران بێكارن. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی میللیی ئاماری ئێران، زۆرینەی بێكارانی ئێران خوێنده‌واری‌و بڕوانامه‌ی لیسانسیان هەیەو ئەم گرووپە لە هەموو چین‌و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگە زیاتر داخوازی کاریان هه‌یه‌.