کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی: ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‌ نابێ بپرسی مافی مرۆڤ لە ئێران له‌ بیر بکا

04:41 - 28 خەزەڵوەر 2715

لقی ئه‌مریکای ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی لەگەڵ ٣٦ ڕێكخراودیکه‌ی مافی مرۆڤی دیكە لە نامەیەك‌دا داوایان لە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان كردوە كە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ئەولەوییەتی كارەكانی خۆی‌دا دابنێ. ئەم چه‌ند ڕێكخراوەیه‌ی داکۆکی له‌ مافی مرۆڤ له‌ نامه‌که‌یان‌دا ده‌ڵێن كاربەدەستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران نابێ بیر لەوە بكەنەوە كە چۆن له‌ سه‌ر قه‌یرانی ناوکیی ئه‌و وڵاته‌ ڕێككەوتن کراوه‌، ئەوان دەتوانن هه‌ر وه‌ک جاران پێخوستی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران بکه‌ن. لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نامەی خۆی‌دا بۆ كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، داوای لە ئەندامانی ئەم كۆمەڵەیە كردوە كە دەنگی به‌ڵێ بە بڕیارنامەی مەحكوم‌كردنی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بدەن. گەڵاڵەی مه‌حکوم‌کردنه‌وه‌ی ئێران که‌ له‌لایه‌ن ئەم ڕێكخراوەیە ئاماده‌ کرداوه‌، لە حه‌فتا هه‌مین كۆبوونەوەی كۆڕی گشتیی ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‌دا دەخرێتە دەنگدان.