کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی چەند ئەندامێکی دیکەی سپای پاسداران لە سووریە

16:47 - 28 خەزەڵوەر 2715

شەش پاسداری دیکەی رێژیم لە سووریە کوژران. هەواڵدەریی فارس سەر بە سپای پاسداران دەڵێ مستەفا موسەوی، تەمەن ٢٠ ساڵ، محەمەدرەزا ئیبڕاهیمی، بێهزاد سەیفی و سەتتار عەبباسی ابراهیمی ناوی چوار کەس لە دوایین کوژراوەکانی رێژیم لە سووریەن کە ڕۆژی سێشەممەی ئەم حەوتوویە لە شەڕی دژبەرانی بەشار ئەسەد‌دا تێداچوون. محەممەد جەواد قوربانی‌و ئیمان خەزائی‌نژاد خەڵکی پارێزگای فارس دوو فەرماندەی دیکەی سپای پاسدارانن کە ڕۆژی چوارشەممە لە سووریە کوژران. ئێران کە بۆ پاراستنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هەم لە ڕووی ماڵی‌و هەم لە ڕووی هێزی ئینسانی‌یەوە پشتی رێژیمی سووریەی گرتوە، سپای قودسی بەڕێی ئەو وڵاتە کردوەو لە ئێستادا دوای دەستپێکی عەمەلیاتی بەناو موحەرەم لە سووریە لە یەک مانگی ڕابردوودا، جەنازەی زیاتر لە ١٥٠ کەسی بۆ هاتۆتەوە. هەواڵدەریی ئیڕنا، هەواڵدەریی ڕەسمیی کۆماری ئیسلامی‌ش هاوینی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا جەنازەی زیاتر لە ٤٠٠ کوژراوی سپای پاسدران‌یان بۆ هاتۆتەوە کە ئەوان بە پارێزەرانی شوێنە پیرۆزەکانی سووریە ناویان دەبەن.