کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

په‌سندكرانی‌ بڕیارنامه‌یه‌ك به‌دژی‌ داعش له‌ شوورای‌ ئه‌منیه‌ت

04:43 - 1 سەرماوەز 2715

شوورای‌ ئه‌منیه‌تی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ تێكڕای‌ ده‌نگ بڕیارنامه‌ی‌ پێشنیاركراوی‌ فه‌رانسه‌ی‌ له‌ بابه‌ت یه‌كیه‌تیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش په‌سند كرد. ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ ڕێگه‌ به‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌دا كه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ به‌دژی‌ داعش، هه‌موو ڕێوشوێنه‌ پێویسته‌كان به‌كار بێنن. ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌ پاش ئه‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ حه‌وتووی‌ ڕابردوو، گرووپی‌ داعش به‌رپرسایه‌تیی‌ هێرشه‌ تێرۆریستییه‌كانی‌ پاریسی‌ وه‌ئه‌ستۆ گرت، سه‌ركۆماری‌ فه‌رانسه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ی‌ به‌ ڕاگه‌یاندنی‌ شه‌ڕ له‌ لایه‌ن گرووپی‌ داعش له‌ قه‌ڵه‌م داوه‌. هێزی‌ نیزامیی‌ فه‌رانسه‌ كه‌ پێش په‌لاماره‌ تێرۆریستییه‌كانی‌ پاریس له‌ به‌ره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ دژی‌ داعشدا به‌شدار بوو، پاش په‌لاماره‌كانی‌ حه‌وتووی‌ ڕابردوو ئاماده‌ بوونی‌ خۆی‌ له‌م شه‌ڕه‌دا تۆختر كردۆته‌وه‌. به‌م زووانه‌ش ناوی‌ فڕۆكه‌هه‌ڵگری‌ شارل دوگول له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ده‌ریای‌ مه‌دیته‌رانه‌ جێگیر كراوه‌ تا بۆمب هاوێژه‌كانی‌ فه‌رانسه‌ ئاسانتر بتوانن عه‌مه‌لیاته‌ هه‌واییه‌كانی‌ خۆیان به‌ره‌و پێش ببه‌ن.