کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەداردرانی ٢٠ کەس لە ئێران لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ‌دا

13:45 - 3 سەرماوەز 2715

لە مانگی خەزەڵوەریش‌دا پێشێلكردنی سیستماتیكی مافی مرۆڤ لە ئێران هەر وەك پێشوو درێژەی بووە، بۆ نموونە لە پارێزگاكانی سیستان‌و بەلووچستان، ئەلبۆرز، كرمان، ئیسفەهان‌و گوڵستان ٢٠ كەس بە ئاشكرا ئێعدام كراون. لەم مانگەدا پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەكانی نەتەوە نافارسەکان‌و كەمینە ئایینییەكان لە ئێران درێژەی بووە، هەروەها ڕایگەیەندرا كە سەدی ٧٠ی خەڵكی پارێزگای سیستان‌و بەلووچستان لە ژێر هێڵی هەژاری‌دا دەژی. هەروەها لە ژێرپێنانی مافی بەهاییەكان لە مانگی خەزەڵوەر لایەنێکی دیکەی بەردەوامیی سیاسەتی هەڵاواردن لە ئێران بوو، کە لانیكەم ١٦ كەس لە بەهاییەكان لە سێ شاری ئێران دەسبەسەر كراون. لە بواری پێشێلكردنی مافی سوننی مەزهەبییەكانیش كەمیان نەهێناوەو مامۆستایەكی سوننی مەزهەب لە شاری زابۆل‌و مامۆستایەكی دیكەبە ناوی تەها كەریمی و فەقێكانی لە شاری بۆكان و هەروەها دوو چالاكی سوننی مەزهەبی دیكەش لە شاری سەرباز دەسبەسەر كراون. لە بواری سەرەتاییترین مافەكانی ژنان لە ئێرانیش پێشێلكاری بەردەوامە، لە گرینگترین ڕاپۆرتەكانی پێشێلكردنی مافی ژنان دەستدرێژكردنە سەر كچێكی مێرمنداڵی كرماشانی، قەدەغەكرانی چالاكیی ژنان لە دوكان‌و ئیدارەو شیركەتەكانی لە شاری ئیسفەهان بە پێشنیاری پێشنوێژی ئەم شارە، مردنی ژنێك لە تاران بە هۆی كەمتەرخەمیی نەخۆشخانەو هەزارو ٣١٣ بابەت دەستدرێژی لە ساڵی ڕابردوودا بوون.