![](/files/ajanssoirannnn.jpg)
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێ ئێران لە ڕابردوودا کاری بۆ دروسـت‌کردنی چەکی ناو‌کی کردوە، بەڵام ئەو کارانە لە پـلاندانان‌و تاقیکردنەوەی شتە سەرەتایـی‌یەکان زیاتر نەبوە.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌تومی لە ڕاپـۆرتێـک‌دا گوتی که ئێران کاری بۆ دروسـت‌کردنی چەکی ناو‌کی کردوه، به‌ڵام ماوه‌ی شه‌ش ساڵه هه‌موو چالاکی‌یه‌کانی ڕاگرتوه.
زانیاریـیەکە بە وردی دەڵێ زۆرترین کار بۆ ئەو مەبەستە پـێش سـاڵی ٢٠٠٩ کراوه‌و دوایه هه‌وڵه‌کانی ئێران لەگەڵ هەندێـک بواردا تا سـاڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بوون.
ئاژانس ده‌ڵێ ئه‌و ڕاپۆرته‌و زانیاری‌یه‌کانی دیکه‌ی به پشتبه‌ستن به توێژینەوەو لێکۆڵینەوەکانی‌و هەروەها زانیاری دەزگا هەواڵگریـیەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل‌و وڵاتانی دیکەی نەیاری ئێران ئاماده کردوه.