کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازێک لە پێناوی جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی تایبەت بە شەهیدانی حیزبی دیموکرات

20:53 - 12 بانەمەڕ 2716

هاوڕێ ئەحمەد قادری‌، ئامادەکاری بەرنامەی کاروانی شەهیدان لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان‌و تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ، ساڵانێکی زۆرە خۆی بۆ نووسین‌و ئامادەکردن‌و پێشکەش کردنی ژیاننامەی شەهیدانی حیزبی دیموکرات تەرخان کردوە. بەرهەمی چەند ساڵ کار‌و تێکۆشانی بەڕێز قادری، سەدان لاپەڕە ژیاننامەی ئەو شەهیدانەیە کە بە داخەوە هەتا ئێستا ڕووناکیی چاپیان بە خۆیانەوە نەدیوە‌و لە توێی کتێب دا نەکەوتوونە دەستی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە‌و هۆگرانی ڕێگا‌و ڕێبازەکەیان. کاک ئەحمەد، ماوەیەکە لە هەوڵی ئەوە دایە ئەم ژیاننامانە لە توێی کتێبێکی چەند بەرگی دا چاپ بکا. بۆ ئەو مەبەستەش کۆمەڵێک ئۆرگان‌و هاوڕێی حیزبی بە دەنگ داواکەیەوە چوون‌و لە تایپی ژیاننامەکان‌دا هاوکارییان کردوە. دیارە چاپی کتێبێکی چەند بەرگی، تێچوویەکی زۆر هەڵ دەگرێ‌و پێویستی بە دەسمایەیەکی باشی ماڵیی هەیە. لە هەلومەرجی ئێستا دا حیزبی دیموکراتی کوردستان بەو هۆیەوە کە لە گەڵ قەیرانی دارایی بەرەوڕوویە ، بە داخەوە ئیمکانی دابینکردنی هەزینەی چاپی کتێبێکی ئەوتۆی نیە. هەر بۆیە داوا لە هەموو ئەندامان، لایەنگران و دڵسۆزانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم هۆگرانی بزووتنەوەی نەتەوەیی‌و شۆڕشگێڕانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، هیممەت بنوێنن‌و هەر کەس بە ڕادەی توانا‌و هیممەتی خۆی بەشداری بکا لە دانی یارمەتیی ماڵی بۆ جێبەجێبوونی ئەو پڕۆژەیە.ئەو بەڕێزانەی بیانەوێ لەم هەرەوەزە نیشتمانی‌و شۆڕشگێرییە دا بەشدار بن، لە نێوخۆی کوردستان دەتوانن لە ڕێگای پێوەندی بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب‌ یا تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ ڕێنوێنی وەربگرن. لە هەرێمی کوردستان، خوازیارانی بەشداری لەم پڕۆژەیە‌دا، دەتوانن سەردانی بنکەکانی حیزب‌و نوێنەرایەتیەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان بکەن‌و یارمەتییەکانیان بگەیەنن. لە دەرەوەی وڵاتیش، کۆمیتەکانی حیزب لە وڵاتانی دەرەوە، هەر یارمەتییەکی بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن دڵسۆزان و پشتیوانانی ئەم پڕۆژەیە پێیان بدرێ، دەیگەیەننە شوێنی مەبەست. لە گەڵ ئەم بانگەوازە دا دەقی داواکاریی کاک ئەحمەد قادری دەخەینە بەر سەرنجتان. ئەوانەی هیممەت دەنوێنن و یارمەتی بەم پڕۆژەیە دەکەن: 1- بە هاوڕێ یا شوێنی تەحویلوەرگری یارمەتییەکەیان ڕابگەیەنن کە یارمەتییە ماڵییەکەیان بۆ پڕۆژەی چاپی کتێبی ژیاننامەی شەهیدانی حیزبی دیموکراتە. 2- لە گەڵ تەحویلدانی یارمەتییە ماڵییەکە بە بنکە و کۆمیتە و نوێنەرایەتییەکانی حیزب، ئەم ئیمەیل‌و ژمارە تەلەفۆنانەش لە ڕادەی یارمەتییەکە، ڕۆژی تەحویلدان و شوێنی تەحویلدان ئاگادار بکەنەوە: 009647701575078 009647510519568 ئیمەیل: [email protected] حیزبی دیموکراتی کوردستان کۆمیسیۆنی تەشکیلات http://localhost/files/bangawazzzzzzz1z.jpg