کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عوسمان مستەفاپوور یەک لەو مرۆڤانەی سەمبولی خۆڕاگری‌و فیداکاریین!

15:34 - 16 گەلاوێژ 2716

٤ی گەلاوێژی ١٣٩٥ ٢٥ی جولای ٢٠١٦ (ئەم وتارەم لە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەم ساڵ دا نووسیوە و بۆ سایتی کوردستانوکوردم نارد: بەڵام بە هۆیەکی تکنیکی بە داخەوە لە کاتی خۆی دا بڵاو نەکرایەوە) قادر وریا عوسمان مستەفاپوور تێکۆشەرێکی دیموکراتە کە زیاتر لە٢٥ ساڵە کەوتووەتە زیندانی کۆماری ئیسلامی. ئەو کە ئەندام و تێکۆشەری حیزبی دیموکرات بوو، لە٢٣ی پووشپەڕی ساڵی۱۳۷۰ هەتاوی (۱۹۹۱ی زایینی) لە ناوچەی تەرگەوەڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دیل گیرا. عوسمان هیچ تاوانێکی نەکردبوو جگە لەوەی ڕیزەکانی حیزبی دیموکڕاتی بۆ خەبات لە پێناوی سەرەتاییترین مافەکانی نەتەوەکەی ، هەڵبژاردبوو. لە و کاتەوە هەتا ئێستا لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی دا لە گەڵ ئازارو ئەشکەنجە‌و گوشار بەرەوڕوویە. هەتا ئێستاش، بۆ جارێک ڕێگەی پێ نەدراوە سەردانی بنەماڵەکەی بکا. لە‌زیندان تووشی کۆمەڵێک نەخۆشیی جەستەیی بووە بێ ئەوەی ڕێگای پێ بدرێ دەستی بە دوکتور‌و دەرمان‌و عیلاجی پێویست ڕابگا. ئەو گوشار‌و ئازار‌و ئەزیەتانەی عوسمان‌و بەندییە سیاسییەکانی وەک عوسمان لە ماوەی مانەوەیان لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی دا لە گەڵیان بەڕەوروو بوون، لە گێڕانەوە نایەن. مرۆڤ بۆ ئەوەی لەقووڵایی ناڕەحەتی‌و گەورەیی خۆڕاگریی‌ ئەو جۆرە ئینسانانە تێبگا، هەر ئەوەندە بەسە بیر لەوە بکاتەوە کە هەر کامێکمان ئەگەر ڕۆژێک یا شەوێک لە جێیەک بە پێچەوانەی ویستی خۆمان ڕاگیرو دەستبەسەرمانمان بکەن، چەندە ناڕەحەت دەبین‌و پێی تێک دەچین! جا ئەگەر هەزاران شەو‌و ڕۆژ بمانکەنە ژوورێکی تەنگ‌و تاریک، بە شێوەی جۆراوجۆر ئازارمان بدەن، نەهێڵن بە دڵی خۆمان ببینین، ببیسین، بخوێنینەوە، بخۆین‌، بپۆشین، بخەوین‌و تەنانەت ئەو کەسانەش کە دەبێ ساتە سەختەکانی شەووڕۆژە دووپاتبووەکانی نێو بەندیخانەیان لە گەڵ‌دا تێپەڕ بکەین، بە دڵی خۆمان هەڵ بژێرین، دەبێ چ عەزاب و ئازارێک بچێژین؟! کۆماری ئیسلامی هەموو سنوورەکانی دیکتاتۆرییەت‌و ئینسانکوژیی بەزاندوە. ڕووی ڕێژیمی ئاپارتاید لە باشووری ئەفریقا‌و ڕێژیمی شایەتیی سپی کردەوە کە لە هەر دوویان دا درێژماوەترین زیندانی، ٢٧-٢٥ساڵ بوو. بەو جیاوازییە کە لەو ڕێژیمانە دا، بەندییە سیاسییە درێژماوەکانی وەک نێلسۆن ماندیلا، عەزیز یووسفی‌و غەنی بلووریان ، لە سۆنگەی زۆرمانەوەیان لە بەندیخانە، ناوبانگێکی ناوچەیی‌و جیهانییان پەیدا دەکرد. بەڵام لە کۆماری ئیسلامی‌دا دەیان بەندیی سیاسیی هەن کە ماوەی ڕاگیرانیان لە زیندان لە نیوان ٢٠بۆ ٣٠ ساڵ دایە‌و بە داخەوە بیروڕای گشتیی ئێران‌و ناوچە‌و جیهان‌و هەر وەها میدیاکانیش، لە گەڵ ناو‌و ناوبانگیان بێگانەن‌و هیچ بایەخیان پێ نادەن!! عوسمان مستەفاپوور، یەک لە بەڕابردووترین بەندییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات‌و ئێرانە کە سەربەرزو خۆڕاگانە بەڵام بە دنیایەک ئازار‌و کۆمەڵێک نەخۆشییەوە، پێی ناوەتەوە بیست‌و شەشەمین ساڵی بەندبوونییەوە، بێ ئەوەی هەتا ئێستاش ئاسۆی ڕزگاربوون لەو جەهەننەمی لێ دیار بێ! لانیکەمی ئەرکی ئێمەی ئەندام‌و تێکۆشەری لایەنە خەباتکار‌و ئازایدیخوازەکانی ڕۆژهەلات‌و ئێران ئەوەیە ئەم جۆرە بەندییانە بە دنیا بناسێنین، دەنگی مەزلوومیەتیان بە گوێی بیرورای گشتی‌و بە میدیاکانی جیهان بگەیەنین. ئەرکمانە پێزانین‌و ڕێزی خۆمان بەرامبەر خۆراگری‌و فیداکارییان نیشان بدەین. ئەرکێکی گشتی‌و ویژدانیی هەموو لایەکیشە لە هەر ڕێگایەکەوە بۆمان دەکرێ، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بخەینە ژێر گوشار بۆ ئەوەی کۆتایی بە بەندکردن‌و ئازاردانی مرۆڤە تێکۆشەر‌و ئازادیخوازەکان بێنێ. چەند جارێکی دیکەش لە باسی بەندییە سیاسییەکانی فەرامۆشکراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا، ڕەخنەم لە بیدەنگی‌و بێتەفاوەتیی میدیاکان‌و ڕاگەیەندنکارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و تەنانەت چالاکانی ئێرانیی بەرگریکاری مافی مرۆڤ لە نێوخۆو دەرەوەی وڵات گرتوە کە بە داخەوە‌و بە ئەنقەست خۆیان لە پرسی ئەو جۆرە بەندییە سیاسیانە گێل کردوە. وام بۆ دەرکەوتووە ئەو جۆرە لایەنانە‌و ئەم بەشە لە چالاکانی بواری مافی مرۆڤ، ئەندامەتی‌و تێکۆشان لە حیزبێکی کوردی‌دا کە ناچار بووە بۆ بەرگری لە خۆی‌و نەتەوەکەی چەک هەڵ بگرێ، بە تاوان دەزانن‌و پێیان وایە ئەگەر لە سەر ئەم جۆرە کەسانە وەجواب بین‌و بەرگرییان لێ بکەن، کارێکی تاوانبارانە دەکەن! خۆ ئەگەر بە ڕاشکاوی ئەم قسەیە بکەن‌و بێدەنگی‌و بێتەفاوەتیی خۆیانی پێ پاساو بدەن، ئەو کات دەکرێ لە گەڵیان بکەوینە باسێکی جیددی‌و راشکاوانە‌و بە بەڵگە‌و دەلیل، هەڵەبوون‌و بێبناغەیی بۆچوونەکەیان ڕوون بکەینەوە. بەڵام تەنانەت ئامادە نین هۆی ئەم بێدەنگی‌و بێتەفاوەتییەشیان باس بکەن. لە هەر حاڵ‌دا، هەر کەس‌و لایەنێک بڕوای بە ئازادی‌و مافی مرۆڤ هەبێ‌و هەوڵ و خەباتی مرۆڤ بۆ گەیشتن بە سەرەتاییترین مافەکانی خۆی بە ڕەوا بزانێ، ئەمەش قبووڵ دەکا کە بەرگری لە خۆ کردن بە چەکیش لە بەرامبەر سەرکوت‌و هێرشی چەکدارانەدا، ڕەوایە. هەر بۆیە لە بەرگری کردن لەم جۆرە بەندییانە ناسڵەمێتەوە‌و تەسلیم‌و “مەرعووب”ی لۆژیکی ئەم جۆرە لایەنی سیاسی‌و میدیاکارو “مافپارێز″‌و مرۆڤدۆستانە نابێ. لە ٢٥ سالەی بەندکرانی هاوڕێی خۆڕاگر، عوسمان مستەفا پوور، سەری ڕێز لە ئاست کۆڵنەدان‌و خۆڕاگری‌و نەفسبەرزی‌و پشوودرێژیی ئەو تێکۆشەرە کوردە دادەنوێنم. ئازادی لە بەندیخانە‌و وەدیهاتنی ئاواتەکانی کە ڕزگاریی نەتەوەکەی‌و جێگیربوونی ئازادی‌و دیموکراسی لە ئێرانە، بە ئاوات دەخوازم. هیوام ئەوەیەکاک عوسمان، پاش تێپەڕکردنی ٢٥ ساڵ ئازار‌و مەینەت‌و دووری، سەرئەنجام ئەو ڕۆژە ببینێ کە حیزبەکەی‌و نەتەوەکەی، ئەو‌و خۆشەویستانی دیکەی چەشنی ئەو، بە شانازییەوە‌و لە ژێر تیشکی ئازادی دا دەگرنە باوەش‌و گوڵبارانیان دەکەن. لە پاشکۆی ئەم ڕێزلێگرتن و یادکردنەوەیەشم‌دا، نامەیەکی ئەو بەندییە سیاسییە خۆراگرە کە لە ٢٠ ساڵەی بەندکرانی دا بۆ ئەحمەد شەهید(ڕاسپێردراوی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بە دواداچوونی مافی مرۆڤ لە ئێران) نووسیویەتی، دەخەمەوە بەرچاوی هۆگران، بۆ ئەوەی کەمێک زیاتر لە بارەی ژیان و بەسەرهاتی ئەم تێکۆشەرە کوردە لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دا بزانن: نامه زیر توسط زندانی سیاسی هموطن کرد، عثمان مصطفی‌پور برای ارسال به گزارشگر ویژه حقوق‌بشر ملل‌متحد (احمد شهید) تنظیم شده است که متن آن در زیر آمده است: صدایی بیست ساله از میان شکنجه‌گاههای ولی‌فقیه “بسمه تعالی اینجانب عثمان مصطفی‌پور فرزند حسین، اهل روستای کاسه‌گران منطقه پیرانشهر، در تاریخ ٢٣ تیرماه ١٣٧٠، به همراه ٣تن دیگر از رفقایم در دره آسن‌گران ترگور ارومیه دستگیر شدیم. دو تن دیگر از رفقایم به نام‌های حسین سیت وت و محمد صالح شاهینی در همان محل به ضرب گلوله نیروهای سپاه پاسداران شهید شدند. سه تن اسیر دیگر به نام‌های ملا جاسم دلنشین و ایوب جهانگیری به ترتیب در سالهای ١٣٧١ و ١٣٧٢ در زندان مرکزی ارومیه اعدام شده و کسی تا کنون از نحوه‌ی اعدام و محل دفنشان خبر ندارد و دیگری میرزا محمد قاسمی بعد از تحمل 8سال حبس از زندان آزاد شد. اینجانب از لحظه دستگیری به مدت ٦ماه در سلول‌های انفرادی سپاه پاسداران و اداره اطلاعات تحت شدیدترین شکنجه‌ها توهین، آزار، اذیت جسمی و روحی قرار داشتم. حالا بعد از گذشت بیست سال از آن روزها خودم تعجب می‌کنم که چطور از زیر این همه ضرب و شتم و فشار زنده بیرون آمدم، در طول این شش ماه غیر از بازجو و شکنجه‌گر هیچ انسانی را ندیدم و هیچ‌کس حتی خانواده‌ام از وضعیت و سرنوشتم اطلاع نداشتند. در ١٨ دی‌ماه ١٣٧٠ مرا تحویل انفرادی زندان مرکزی ارومیه دادند، همان‌جا برای اولین بار پس از شش ماه دوستانم را ملاقات کردم. یک ماه در سلول انفرادی زندان بودم که برای اولین بار خانواده‌ام را ملاقات کردم. در پنجم بهمن‌ماه همان سال به اتفاق ملا جاسم و ایوب هر سه به اعدام محکوم شدیم؛ با وجود این‌که خانواده‌ام برایم وکیل گرفته بودند به وکیلم اجازه حضور در دادگاه داده نشد و برایم وکیل دولتی تعیین گردید. سه روز بعد از به‌اصطلاح دادگاهی مرا صدا زده و حکم اعدامم را ابلاغ کردند و همان‌جا نسبت به آن اعتراض کردم ولی دوستانم را چند ماه دیگر به اطلاعات بردند و بعد از چند ماه حکم آنها ابلاغ شد. دو سال تمام در سلول انفرادی زندان که به آن قرنطینه می‌گویند، تحمل شکنجه و توهین نمودم. تابستان سال ١٣٧١ اعدام ملا جاسم اجرا شد و سال ١٣٧٢ ایوب را اعدام کردند و پس از آن مرا صدا زده و گفتند که حکم اعدامت نقض شده و بلافاصله به زندان تبریز منتقل گشتم. از سال ١٣٧٢ تا سال ١٣٧٤، در بند سیاسی زندان تبریز بودم به غیر از من همه از بچه‌های کومله، فدائیان خلق، مجاهدین و توده‌ای‌ها بودند، برایم بسیار جالب بود بعد از دو سال زندگی در وحشت بازجویی و شکنجه و سلول انفرادی در چنین جمع پاکی حضور می‌یافتم. فراموش نمی‌کنم که یک بار به‌خاطر انفجار در حرم امام رضا سر همه ما را تراشیدند و برای سه ماه علاوه بر ممنوع‌الملاقات بودن از رفتن به هواخوری و حمام محروم شدیم. چه زندگی وحشتناکی بود. در طول این سه ماه تمام بچه‌ها به قارچ و بیماریهای دیگر پوستی مبتلا شدند. از جوندگان و کک و شپش هم که دیگر نباید پرسید… سال ١٣٧٤ دوباره مرا به زندان ارومیه آوردند. بی‌خبر از همه چیز و همه جا در آنجا به دادگاه برده و بدون هیچ دلیلی برای من پرونده‌یی دال بر قاتل بودن من تنظیم کرده بودند. من هم که تا آن لحظه از این اتهام تازه بی‌خبر بودم، در حضور قاضی اظهار بی‌اطلاعی کردم و تا سال ١٣٧٩ در گیرودار این پرونده بودم و سال ١٣٧٩ به من ابلاغ شد که به‌خاطر شرکت در قتل به ده سال زندان محکوم شده‌ام. داد و بیدادم به جایی نرسید. چند ماه بعد از ابلاغ این حکم، دلخوش از این‌که یک سال دیگر آزاد می‌شوم و نه سال زندان کشیده بودم. باز هم بی‌خبر از همه جا، مرا به دادگاه انقلاب بردند و به‌خاطر عضویت در حزب دموکرات، به ١٥سال زندان محکوم کردند. بعد از نه سال رنج و زجر زندان و دو سال و چند ماه انفرادی و قرنطینه چنین می‌نمود که داستان دادگاهی‌هایم به پایان می‌رسید، دادگاهی که هیچ‌گاه وکیلی نداشتم و هیچ‌گاه نتوانستم از خودم دفاع کنم. تمام مدارک آن ورقه کاغذهایی بود که در بازجویی و در زیر مشت و لگد و سیهمای کابل یکی از بازجوها انگشتم را می‌گرفت و بر آنها مهر می‌زد. حتی نتیجه این دادگاهی‌ها و محکوم شدن‌ها، هیچ‌گاه ورقه‌ای از کاغذ که دال بر محکومیتم باشد، دادنامه‌ای و یا هر سند دیگری را ندیدم و دریافت نکردم. هر آنچه را که بر من تحمیل کردند و بدان محکوم شدن شفاهی بود که ماموری از زندان یا اطلاعات می‌آمد و آن را می‌گفت و می‌رفت. اکنون در حین نوشتن این نامه آذرماه ١٣٩٠، بعد از تحمل ٢٠سال و٤ماه زندان هیچ‌گاه مرخصی نرفتم. در همین زندان مادرم یک برادر و یک خواهرم را از دست دادم، حتی برای مراسم ختم این عزیزانم هم برخلاف آیین‌نامه داخلی زندان که می‌بایست تحت‌الحفظ مرا بر سر جنازه عزیزانم می‌برند، این کار را هم نکردند و هنوز هم پایان حبس و تاریخ خاتمه حبسم را رسماً و کتباً به من ابلاغ نکرده‌اند. اکنون از بازرس ویژه حقوق‌بشر سازمان ملل، دیدبان حقوق‌بشر و مجامع جهانی و ملی حقوق انسان و همه انسانهای آزاد و آزادیخواه و وجدانهای بیدار در سراسر ایران و جهان، درخواست دارم که نه این‌که فقط برای آزادی من کاری بکنند که با تحقیق پیرامون روند دادگاهی و تباه شدن بیست سال از عمر و جوانی‌ام در زندانهای جمهوری اسلامی ایران، اجازه ندهند که جوانان دیگر از این سرزمین چنین عمر و جوانی خود را بر اساس ادعا و ادله‌ی بی‌اساس تباه شود. آن چه که ذکر کردم یکی از هزار و قطره‌ای از دریای مصیبتهایی است که من در این سلول‌ها و زندانها کشیده‌اند، هر چند ممکن است که دوباره به‌خاطر نوشتن این نامه، گرفتار انفرادی و بازجویی شوم؛ ولی همین برایم بس است که گوشه‌یی اندک از ظلم‌ها و بی‌عدالتی‌هایی که بر من و دیگر زندانیان رژیم جمهوری اسلامی گذشته و می‌گذرد را به گوش شما و مردمم برسانم. با درود عثمان مصطفی‌پور زندان مرکزی ارومیه رو نوشت به: کمیساریای عالی حقوق‌بشر گزارشگر ویژه سازمان ملل‌متحد در امور ایران کمسیون حقوق‌بشر اتحادیه اروپا سازمان عفو بین‌الملل