کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سپاسنامه‌ی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

17:53 - 24 بەفرانبار 2716

حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردستانیه‌کان، حیزب و ڕێکخراوه‌ ئێرانیه‌کان، که‌سایه‌تیه‌ کوردستانی و ئیرانیه‌کان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان، ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به‌دوای جینایه‌ته‌ تیڕۆریستیه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ شه‌وی یه‌لدای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌دا، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی ژنان و یه‌کیه‌تی لاوان به‌ گوڕ و تینێکی بێ وێنه‌وه‌ هاتنه‌ مه‌یدان و له‌ زووربه‌ی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی که‌ کومیته‌ی حیزب، یه‌کیه‌تی ژنان و یه‌کیه‌تی لاوانی سه‌ر به‌ حیزبی دێموکراتی کوردستانی لێیه‌، خۆپیشاندان و کۆڕیادی شه‌هیدان به‌ شکۆیه‌کی بێ وێنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوون. له‌ و خۆپیشاندان و کۆڕیادانه‌دا، زووربه‌ی نیزیک به‌ ته‌واوی حیزب و ڕێکخراوه‌ کوردستانییه‌کان، که‌سایه‌تیه‌ کوردستانییه‌کان‌ و چه‌ندین حیزب و که‌سایه‌تی ئێرانی به‌شدار بوون، یا په‌یامی پشتیوانی و هاوده‌ردیان نارد. دیاره‌ له‌ خه‌به‌ره‌کاندا ناوی هه‌مو ئه‌و حیزب و ڕێکخراو و که‌سایه‌تیانه‌ی که‌ له‌ هه‌ر وه‌ڵاتێک دا به‌شدار بوون یا په‌یامی هاوده‌ردیان ناردوه‌، باس کراوه‌و پشتیوانیه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو بۆ بیر و ڕای گشتی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. به‌ ڕێزان و تێکۆشه‌ران، به‌ پێویستی ده‌زانین به‌ بۆنه‌ی ئه‌و پشتگیری و هاوده‌ردیه‌ و به‌ خاتری ئه‌و چالاکی و هاتنه‌ مه‌یدانه‌تان له‌ لایه‌ن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه‌، سپاس و پێزانینی خۆمانتان پێڕابگه‌یه‌نین. گومانمان له‌وه‌دا نییه‌که‌ تا ئێمه‌ ئاوا له‌سه‌ر پێ بین و به‌مجۆره‌ یه‌کگرتووانه‌ به‌ر په‌رچی تاوانه‌کانی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان بده‌ینه‌وه‌، هه‌رگیز دوژمن ناتوانێ به‌سه‌رماندا زاڵ بێ و هه‌زار هێنده‌ دڕنده‌ و جینایه‌تکاریش بێ ناتوانی به‌ چۆکمان دابێنێ. سه‌رکه‌وتن بۆ جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان سه‌رشۆڕی بۆ ڕژیمی کۆنه‌په‌رست و تیڕۆڕیستپه‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی کومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ١٠ ژانویه‌ی ٢٠١٧