کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەقی قسەکانی کاک خالید عەزیزی لە کۆبوونەوەی گشتیی حیزبدا

02:49 - 18 رێبەندان 2716

هاورێیان بەیانیتان باش و هەروەها ماندوو نەبن لە کار وئەرک و تێکۆشانی رۆژانەتان. هەر وەک کاک عەلی باسی کرد لە راگەیەندراوی کومیتەی ناوەندییش لە حەوتووی رابردوودا، بینیوتانە ئیمە لە دوایین کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، بە پێ بریاری پیشووی کۆمیتە ناوەندی واتە سێ مانگ پێش ئەو کۆبوونەوەیە مەوزووعێکی سەرەکی کە ئەو ماوەیە پێیەوە مەشغوول بووین بە لەحازی تەشکیلاتی ئەومان تاوتوێ کرد و لەو کۆبونەوەیە دا بە بەشداری چالاکانە و مەسئولانەی هەموو هاورێیانی ئەندامی ئەسڵی کۆمیتە  ناوەندی هەروەها جێگرەکان و مشاورین برا گەورەکانمان پاش باسێکی زۆر لە سەر لایەنی جۆراوجۆری چارسەری کێشەی سکرتێر بە خۆشیەوە کۆمیتەی ناوەندی بە تێکڕای دەنگ بەو قەناعەتە گەیشت هەربە پێ بڕیاری پێشوو دوای وازهێنانی من لە پۆستی سکرتێری لەو کۆبوونەوەیە دا سکرتێر هەلبژێرێ. لەو کوبوونەوەیە دا پاش چوونە ناو پرۆسەی دەنگ دان بە پێ ئەساسنامەی حیزب و بە پێی ئایین‌نامەکانی حیزبی و هەروەها سوننەتی کۆبوونەوەکانی کۆمیتە ناوەندی و دەنگ دان هاوڕێی بەرێز کاک مستەفا مەولوودی لە لایەن کۆمیتە ناوەندی وەک سکرتێری حیزب هەڵبژێردرا و هەر لەوێش ئەندامانی کۆمیتە ناوەندی و سەرجەم ئەندامانی رێبەری هەموومان قەولمان دا، کە بە یەکەوە پشتیوانیی سکرتێری کاک مستەفا مەولوودی بکەین و هەموو لایەکمان لەمەوبەدوا تێبکۆشین، بە هاوکاری سکرتێری گشتی حیزب و دەفتەری سیاسی وکومیتەی ناوەندی و بە هاوکاری هەموو لایەکمان ئەو حیزبەی کە بە یەکەوە تا ئێرەمان هێناوە، لەمەو بە دواش  بەیەکەوە هەر ئیدامەی بدەین و تێبکۆشین بۆ بەهێزکردنی حیزبی دیموکرات، خۆشەویست‌تر کردنی حیزبی دیموکرات و راگرتنی مەوقعییەتی جەماوەری نفووزی حیزبی دیموکرات کە بە ئیعتباری میژووەکەی و هەوڵ و تێکۆشانی هەموو لایەک بووە، دیسان لەو بابەتە کۆتایی نەکەین و ئیدامەی بدەین بۆیە پێرۆزبایی لە کاک مستەفای مەولوودی دەکەم بۆ وەرگرتنی ئەو مەسئولیەتە. پیرۆز بایی لێدەکەم وهیوادارم لە داهاتوودا سڵامەت و تەندروست بێ. لە هەمان کاتیش دا ئەرک و وەزیفەکانی حیزبی بەڕێوە بەرێ و ئێمەش هەموو لایەکمان بەش بە حاڵی خۆمان و بە نۆرەی خۆمان هاوکار و پشتیوانی بین. لە حیزبێکی سیاسی‌دا ئاڵووگۆری دەسەڵات یا وازهێان لە پۆستێک و وەرگرتنی پۆستێکی دیکە یا هاورێیەکی دیکە بێتە نێو پۆستێک کە هاوڕێی پیشوو وازی لێ هێناوە، شتێکی زۆر ئاسایی و تەبیعیە. لە حیزبی ئێمەش دا لە رابردوودا لە رەقابەتەکان دا چ لە هەڵبژاردنەکان‌دا بە هەر جۆرێک بووبێ وا هەبووە هاوڕێیەک دەنگی نەهێناوەتەوە یان هاوڕێیەک دەنگی پێویستی نەهیناوتەوە هاورێیەکی دیکە دەنگی هێناوەتەوە، بە مانای ئەوە نییە ئەوەی کە هاورێیەک دەنگ نەهێنێتەوە خوای نەخواستە ریزەکانی حیزبی ئیعتمادی پێ ناکەن . پۆستی سکرتێری یان ئەندامیتی دەفتەری سیاسی یان ئەندامیتی کۆمیتە مەرکەزی عینوانێکی تەشکیلاتیە، وەزیفە دانانە.تا ئەوجێگەی دەگەریتەوە بۆ وەفاداری و مەعنەویات، هەمووی ئیمە لە یەک مەوقەعیەت داین ئەویش ئەندامەتی حیزبی دیموکراتە. بۆیە لە هەر شوێن و لە هەر جێگایەک و لە هەر پۆستێک کار بکەین ئەوەی ئەسڵە بۆ ئیمە ئەوەیە، ئەوەی دیکە دەتوانی گۆرانی بە سەر دا بێ و هەر کەسێک هەر مەوقەعییەت و مەسئولیەتێکی دەبێت ئەگە ئەو دوو شتە لێک تێکەل بکا تووشی هەلەیکی گەورە دەبێت. ئەندامەتی حیزب و باوەر بە حیزبایەتی و لە پێناو گەیشتن بە مافەکانمان باوەرە، مەعنەویاتە، ئوسوولە، سا‌غ بوونەوەیە. ئەوانەی دیکە هەموو تابعێکن لەوە. جا بۆیە دەبێ زۆر تەبیعی و ئاسایی وەری بگرین ئەوەی کە ئەسلە هەموومان بە یەکەوە بۆ بە قوەت‌کردنی ئەو ئوسوول و ئەو مەعنەویاتەی حیزبی دێموکرات کار بکەین کە لە ماوەی ٧١ ساڵی رابردوودا هێناومانە و لەوە بەدواش بەیەکەوە دەیبەینە پیشێ. باسێکی زۆر کورتی دیکە کە من نامهەوی زۆر وەختان بگرم ئەوەیە هەر لەو کوبونەوەیەدا وەک کوبونەوەکانی پیشوو، هەڵسەنگاندێک و لێکدانەوەیەک بە شێوازێکی گشتی نێو دەولەتی ناوچەکە، ئیران، قەزییەی کورد بە گشتی و قەزیەی کوردی ئیران بە تایبەتی و لەو تایبەتی تر ئەرک و وەزیفەکانی حیزبی دیموکرات  لێک درایەوە. تا ئەوجێ پێوەندی بە کردەوەو رەفتاری حیزبی خۆمان بووبێ ئەوەی ئەو پلینومە دا حیزبی ئیمە هەولی داوە ئەوندەی لە توانای دا بووبێ لە رووداوەکان وەدوا نەکەوێ، هەلویستی بووبێ و هەر لەو پێوەندییە دا تێکۆشاوە ئاڵووگۆڕەکانی ناوچەکەو نێودەولەتی تا ئەو جێیەی پێوەندی بە قەزیەی کورد بە گشتی و کوردی ئیران بە تایبەتی هەیە تەعقیبیان بکات و لە کات و مەوقەعیەتی موناسب و جۆراو جۆردا هەڵوێستی لەسەر  بکات و هەر لەو پەیوەندییەدا تا ئەو جێیەی بۆی کرا و عەمەلی بوو بە جۆرێک تەغزیەی ئەندامان و لایەنگەران و هەروەها کۆمەلگەی کوردستان بکەین لە ئێران، کە لەو رووداوانەدا ئەدرسێکیان هەبێ کە خوێندنەوەی ئەو ئەدرەسە لەسەر مەوزووعەکان چییە ئەویش حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە تا ئەو جێیەی پەیوەندی بە خۆمانەوە هەیە و لەوە بوارەدا ئێمە هەوڵمان داوە بێ‌تەفاوت نەبین. بوارێکی دیکە کە بە ئیعتباری قەزییەی داعش و هاتنە گۆری مەسەلەی کورد کە رۆژانە لە میدیاکان دا دەیبینی لە سورییە و لە تورکییە و لە باشووری کوردستان لەوێش سیاسەتی ئێمە کە مافی خۆمانە ئەوە بووە کۆمەک بە یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی لەو پارچانە بکەین. هەرچەند بۆخۆمان بەدەست نەبوونی یەکڕیزی لە نێو ماڵی کورد لە ئێران دا وەزاڵە هاتووین و دەناڵێنین. بەڵام ئەوەی کە پێمان دروستە ئەگەر لێرە بۆمان جێ بەجێ نابێ و بۆمان عەمەلی نەبووە لانیکەم لەوێ لە هەر شوێنێک قسەیەکی خێرمان بۆ کرابێ کردوومانە لە پەیوەندی لەگەڵ هەموو پارچەکان دا. لە پەیوەندی لەگەڵ مەوزووعێک کە زۆر مەترەحە و باسە و بە قەولی مەشهوور پێی لەسەر عەرزی واقیعە، ئەویش ئیحتمالی راپرسی یا بە دەوڵەت بوونی کوردستانی عێراق، یان کوردستانی باشوور، یان ئەو بەشە لە کوردستان کە لە چوارچێوەی نەقشەی سیاسیی عێراق دایە. بۆیە ئەوە وا بە تەئکیدەوە دەڵێم ئێمە شتەکە بەو جۆرە ببینین کاتێک باسی قەزییەی دەوڵەتی کوردی دەکرێ قسە لە دەوڵەتی کوردی لەو پارچەیەیە. ئەوەندەی مەبەستی حیزبی ئێمە بووە پێمان وابووە زۆر زەمینەی باش و لەبار لە گۆڕێ دایە و پێمان وایە ناوچەکە بەدوای ئاڵوو گۆردا بڕوا زۆرتر ئەوانن کارتی بازی گەورەیان بەدەستە لە نێو هەموو کوردی پارچەکان‌دا و ئەو کارتەی کە ئێستاش لە دەستیان دایە نەکەوتۆتە عەرزی دەکرێ ئەو کارتە لەو گەمەیەدا یاریشی پێ بکرێ و بە جۆرێک زەمینە بۆوەش لەبارە بەڵام تەجروبەی بە دەوڵەت بوونی دووسەد دەوڵەت تا ئێستا دەریخستووە، ئەگەر ئەو میللەتە یان ئەو پانتاییە سیاسییە جوغرافییایی یە کە بە تەمایە کیانی خۆی پیک بێنێ لە نێو خۆی دا یەکڕیزی نەبێ بە ئیحتمالی زۆر ئەوە شکست دێنێ. ئەویش لەسەردەمێک‌دا کە ئێستا پیچیدەترە، تێکەڵاوترە، پڕکێشەترە، بۆیە یەکریزی نێو ماڵی کوردی لە کوردستانی عێراق بو حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبەکەی ئیوە ئەهەمییەتی بووە. لێرەدا زۆرتر بەرژەوەندی خۆیانە و بە ئاکام گەیشتنی ئەو پرۆسەیە. ئێمە نازانین درووست بوونی دەوڵەتی کوردی لە کوردستانی باشوور بۆ ئێمە چۆن دەبێ با هیچ بە پەلە قەزاوەت نەکەین بەڵام دەزانین ئەوە حەقی ئەو میللەتەیە. ئەو میللەتە ئەگەر بەو مافە بگا هیوایەکی گەورە دروست دەکا کە لە پارچەکانی دیکە بەتایبەت لە کوردستانی ئێران ئەو هیوایە بەهێزتر دەبێ کە ئیدامەی خەبات و تێکۆشانی ئیمەش ئەگەر بەو شێوەیەی ئەوانیش وا بە ئاسانی بە نەتیجە نەگا بە شێوەیەکی دیکە بە نەتیجە دەگا. جا ئێمە ئەو ماوەیە هەوڵمان داوە بە لەبەرچاوگرتن و زەق کردنەوەی ئەو کەمایەسییە کە یەکگرتوویی ئەوان بوەتە موشکلە، هاندەر بین لە قسە کردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کە بەرەو ئەوە بچن نێو ماڵی کوردی یەکگرتووتر بێ. تا ئەو جێیەی پەیوەندی بە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە هەیە دیسان بە خۆشییەوە حیزبی ئێمە سیاسەتێکی فرەڕەهەند و متنەوعی هەیە ویشک و چەقبەستوو بە بۆچوون و بە حەلێک و بە گوفتمانێکەوە نەنووساوە. بۆیە ئەوە دەستی حیزبەکەی ئێوەی ئاواڵە کردووە لە رەوتی رووداوەکان دا بێ‌تەفاوەت نەبێ و بەئیجبار بێتە نێو گەمە و شت بڵێ و شت بکا. بۆیە هەر لەو پەیوەندییەش دا هەوڵمان داوە ئەوەندەی لە توانامان دا بووە ئەو بازییە سیاسییانەی کە لە تاران بووە بە جۆرێک لێی بێتەفاوت نەبین. ئەو بازییە سیاسییانەی کە لە تاران هەیە نابێ ئاوای چاو لێبکەین بڵێین ئەوە شەڕی خۆیانە. ئەوە شتێکی باشە بەرامبەر بە رووداوەکان لە تاران بێ‌تەفاوت نەبین مادام ئێمە حەلەکە لە چوارچێوەی ئێران دا دەبینین. بەڵام ئەوەی گرینگە بەلای ئێمەوە بۆوەی لەوێ بێ تەفاوت نەبین دەنگمان باش بێ، مەبەست دەنگی حیزبی دیموکرات بە تەنێ نییە، بەڵکوو دەنگی کوردی ئێرانە لەوێدا بە هێز کردنی جم و جۆڵ و فەعالیەتی جۆراوجۆر و کۆمەک بە یەکتر بکەین کە خەڵک یەکگرتوو بێ لە دەوری یەک بهاڵێن، دەنگەکان لە کوردستان بە قووەت بن تاران لێی بێدەنگ نابێ ئەگەر لێی بێدەنگیش بێ بزانێ ئەو دەنگە لە کوردستان هەیە، بە جۆرێک هەست بکا کە ئەو مەوزووعە لە کوردستان ئاوا بە راحەتی ناکرێ خەفە بکرێ بۆیە ئێمە بە دوو شێوە، شێوەیەکیان کاری رێکخراوەیی پەیوەندی لەگەڵ فەعالینی مەدەنی، ئەدەبی، فەرهەنگی، ژنان، پیاوان، لاوان، خوێندکاران، لە دێ، لە شار، هەوڵمان داوە کە جێ‌شوێن و جێ‌پێی سیاسەتەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەوێ ببێ و بە شیوەی نەهێنیش باش تێکۆشاوین کە کاروانی ئێمە لە رەوتی ئەو رووداوە وەدوا نەکەوێ بە جۆرێک لەگەڵی دا بێت. جیاواز لەوانە پێشمەرگە و ناوی پێشمەرگە و رابردووی پێشمەرگایەتی کە بە تایبەت لە ئەدەبیاتی حیزبی دیموکرات‌دا بووە، هەوڵمان داوە لە حەدی توانای خۆمان‌دا  حزووری پیشمەرگە و دیار بوونی پیشمەرگە بە هەر شێوەیەکی بۆمان بکرێ لە زەینی خەڵک‌دا بمێنێ و ون نەبێ. ئەوە بە مەعنای ئەوە نییە ئێمە لە حاڵی ئێستا دا چارەسەری کێشەی خۆمان لە کوردستانی ئێران لە توانایی و ئیقداماتی سیرفی نیزامی‌دا دەبینین بەڵام بە تەبەعییەت لەوەی کە نازانی ئەو ناوچەیە چی لێدێتەوە حزووری پێشمەرگە و مانی پێشمەرگە و ئامووزشی پێشمەرگە و راگرتنی حەماسەت و هێماکانی پێشمەرگە هەمیشە سەعیمان کردووە دیار بێ و بەرچاو بێ و لە داهاتووش دا ئەوە دەکەین. ئەوە بە گشتی مەجمووعەیەک شت بوون شتێکی دیکە کە بۆ خاڵێکی سەرەکی باسەکە جێگای خۆشی بوو کە حیزبی ئێمە لێی بێتەفاوت نەبێ ئەویش ئەوە بوو بەدوای ئەو رووداوە ناخۆشەی کە لە شەوی یەڵدا دا بۆ ئێمە هاتە پێشێ و چەند هاورێمان شەهید بوون و شۆکێکی قورسی رەوانی و ئەمنیەتی بوو لەسەر ئێمە، لە تەنیشت ئەوە دا دروست کردنی دەرفەتێکی بەربەرینیش بوو بۆ حیزبی ئێمە کە لە میدیاکان دا و لە کۆر و کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان و کورد بە گشتی و بەتایبەت ئێرە بۆ جارێکی دیکە مەترەح بێتەوە و بێتەوە سەر زاران. هاودەردی و هاوخەمی ئەندامانی حیزب بە دەرەجەی یەکەم لێرەو لە نێوخۆی وڵات  و لە دەرەوە و هەروەها هاوخەمی دۆستانی حیزبی و هەموو لایەنە سیاسییەکان هی هەر چوارپارچە قووەتی قەلبێکی گەورە بوو بۆ حیزبی ئێمە، نەفسی رووداوەکە، ئەو تەقینەوە جیاواز لە رووداوی ناخۆش و زەرەر و زیانەکانی ئەو پەیامەی دا بە ئێمە ئەو پەیامەی دا بە دەوروبەرەکەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران کاتێک خۆی لە گەڵ کێشەی کورد پێناسە دەکا ئەدرەسی هەن یەکێک لە ئەدرەسە بە قوەتەکان حیزبی دێموکراتی کوردستانە و ئەو تەقینەوەیە دەقیقەن هەدەف گرتنی ئەو ئەدرەسە بووە و بۆوەی کە ئەو ئەدرەسە توانیوێتی بە جۆرێک ببێ بە هەدەفی کۆماری ئیسلامی لە راستی‌دا دەگەرێتەوە سەر کار و هیمەت و تێکۆشانی هەموو لایەکمان بە هەموو شێوە بەو عەقڵییەتە متنەوعە فرە رەهەندە کە ئێمە جەمهووری ئیسلامی پێ ماندوو دەکەین.  جەمهووری ئیسلامی بەرهەمی ئینقلابە و بەرهەمی شەڕی ئیران و عێراقە، بەرهەمی شەڕی نێوخۆیە لەگەڵ هەموو حیزبەکان لە مەیدانی شەڕدا و لە هەمووی ئەوانە گرینگتر لە ناوچەکەش دا لە کێشە دایە.  بۆیە سەرەڕای خراپی و ئەوەی کە حکوومەتێکی سەرەرۆیە، بەڵام لە شەڕدا جەمهووری ئیسلامی وڵاتێکی بێ تەجروبە نییە. ئێمە لە شەڕدا چەندی ئەزییەت بکەین لە خەباتی مەدەنی و تێکۆشانی مەدەنی و ئەوەی کە لە نێوخۆی وڵات لە ئوستانەکانی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر خەڵک لەگەڵی رووبەروو بێتەوە. لەوێیە جمهووری ئیسلامی حیساب و کیتابەکەی برێک تێک دەچێ لەوێیە نیگەران دەبێ دەنا ئەوان موتەخەسیسینی شەڕن، موتەخەسیسینی کوشتنن موتەخەسیسینی تیرۆرن، موتەخەسیسینی دروست کردنی نائەمنین. بۆیە هیوادارم ئێمەش لەوە بەدوا ئەهەمییەت بەوە بدەین دەنگی بە هێز و گەورەی حیزبی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات گووشی شنەوای هەبێ. لەوێیە ئیمە دەتوانین دەورێکی زۆرمان هەبێ و لەوێیە دەتوانین زۆرتر کۆماڕێ ئیسلامی ئەزییەت کەین. بۆیە ئەو رووداوە پلنیۆم هەڵسەنگاندنی لێ کرد. پێی وابوو سەرەڕای ناخۆش بوونی رووداوەکە لە راستی دا حیزبی ئێمە توانی لەو ماوەیە دا بە هیممەتی هەموو لایەک باش خۆی لە عەواریزەکەی بە لەحازی جۆراوجۆر بپارێزێ و کەڵکی باشی لێ وەرگرێ. ئێمە هەمیشە ئارەزوو دەکەین و ئارەزووشمان کردووە کە قەت لەسەر خوێنی شەهیدانمان موزایدەی سیاسی بۆ حیزبی خۆمان نەکەین، بەڵام رەوتی خەبات و تێکۆشانی ئێمە جۆرێکە رەنگە لە داهاتووش‌دا تووشی رووداوی ئاوا ناخۆش بینەوە و کاتێک تووشی رووداوی ناخۆش دەبین موهیم ئەوەیە لە نەفسی لایەنی عەتف و پێناخۆش بوون‌دا گیر نەکەین و زوو بیکەین بە مەجالی سیاسی و درفەت بۆ شتەکەی خۆمان ئێمە ئەوجار ئەوەمان باش کرد. مەوزووعێکی دیکە کە من لەکۆتایی دا پێم خۆشە باسی بکەم کە هەر لە پلنیۆمیش‌دا باسم کرد ئەویش ئەوە بووە ئەمن کە لە پۆستی سکرتێری وازم هێنا و ئەندامی دەفتەری سیاسی نەماوم و بوومە ئەندامی کومیتەی ناوەندی، لەسەر تەعەهوداتێک کە لەبەرامبەر بە کۆنگرە هەمبووە دەمێنمەوە و لەو ماوەیەش دا تێدەکۆشم لە حەدی توانا و گونجانی خۆم‌دا کۆمەک بکەم بە کار و تێکۆشانی حیزبەکەم، بۆ کار کردن ئەوە شان بەشانی ئێوە دەبێ و لەگەڵ ئێوەدا دەبێ. ئەو حیزبە حیزبی هەموو لایەکمانە ئەوەی کە ئینسان لە پۆستێک لا دەچێ بە مەعنای ئەوە نییە لە حیزبایەتییەکەی لابچێ، ئەوە غەدرێکی گەورەیە ئەگەر رۆژێک لە رۆژان تەغیرێک لە پۆستی حیزبیمان هاتە پێشێ هەست بکەین کە دەبێ لەو حیزبەش ئاوا واز بێنین. لە روانگەی خۆمەوە ئێستاش دوای ٧١ ساڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان باشترین ئاڵتڕناتیوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە ئێران و حیزبێکە سەرمایەیەکی گەورەی هەیە ئێمە چۆن لەو سەرمایە کەڵکمان وەرگرتووە ئەوە شتێکە. لەمەوبەدوا دەبێ چۆنی کەڵک لێ وەربگرین ئەوە دەبێ زۆرتر هەموو لایەکمان بە یەکەوە کاری بۆ بکەین. لە ماوەی سکرتێری من‌دا بێگومان من هەوڵم داوە شت لە ئێوە فێربم، بەڵام رەنگە نەمتوانیبێ شتێکی زۆر فێری ئێوە بکەم. بۆیە ئەو شتانەی کە لە ئێوە فێریان بووم سەعی دەکەم لە ژیانی سیاسی و شەخسی خۆمدا بە کاریان بێنم و لە هەمان کاتیش‌دا کەسێک مەسئول بێ و بڕیار بدا و هەڵوێست بگرێ و قسە بکا و روو بە میدیاکان و روو بە دنیای دەرەوە و لە بواری جۆراوجۆر دا بێتە گۆرێ و خەڵک رووی لێ بێ و مەترەح بێ، بێگومان لە کار و کردەوەکان و هەڵوێست و بۆچوونەکان‌دا رەخنەشی دێتەوە سەر. سیاسەتمەدارێک قەت نابێ لە رەخنە بترسێ، ئەگەر لە رەخنە ترسا یانی خۆ لە گۆشەیەک دەهاوێ ناتوانێ لەگەڵ رووداوەکان بڕوا و ناتوانێ سیاسەت بخوڵقێنێ. بۆیە من هەوڵم داوە لەو ماوەیەدا سەرەڕای زەرفییەت و تواناکانی حیزبی ئێمە لە پرۆژە گەوەرەکان دا رەنگە مەحدوود بووبێ دەربکەوین.چونکە حیزبی دیموکرات وەک حیزبێک بۆیە دامەزرا، رێبەری بە ئاکام گەیشتنی کورد لە ئێران بکا تا بە مافە نەتەوایەتییەکانی خۆی بگا. ئێمە بۆیە دامەزراین ببین بە دەسەڵات لە نێوخۆی وڵات قازی محەممەد بۆ ئەو مەبەستە چووە سەردار. رێبەرانی دیکەی حیزبی دیموکراتیش دوکتور قاسملوو و دوکتور شەرەفکەندی تیرۆر کران. دەیان کادر و هەزاران پێشمەرگە گیانیان لەو پێناوەدا داناوە بەڵام حیزبی دێموکرات هەر بە دەسەڵات نەگەیشت. ئەوە بە مەعنای ئەوە نییە ئێمە کەممان کردووە نەخێر مێژووی خەباتی ئێمە دەڵێ ئێمە لە حەدی توانای خۆمان دا زۆر زۆریشمان کردووە، زۆریش گیان‌سەخت بووین دەنا بەرگەی ئەوهەمووە بەسەرهاتەمان نەدەگرت، هەر ئەو گیان‌سەختی‌یە قوەتی قەلبێکی گەورەیە. منیش لەو باوەڕەدام ئەگەر لە ئێران ئازادی و دیموکراسی هەبێ خەڵکی ئێران رێگا چارەی دیکە پێشنیهاد دەکەن جا تا ئەو حکوومەتە هەبێ رەنگە ئاوا بە ئاسانی مەجال نەدا خەڵک قسەی خۆیان بکەن‌و بریاری خۆیان بدەن تا دەسەڵاتێکی مەسئول و موتەعەهێد لە تاران بێتە سەر کار. بۆیە حیزبی ئێمە لەو بوارەدا وێرای رێزدانان بۆ هەموو رابردوو و قوربانیانی خۆی، تێدەکۆشێ لەو بوارە بێ‌تەفاوت نەبێ تێدەکۆشێ کۆمەک بەو دەنگانە بکا لە نێو خۆی وڵات. هەر وەک کوتم ئەوەیە کۆماری ئیسلامی لێی نیگەرانە ودەترسێ. لێکدانەوەی ئێمە ئەوەیە بە کورتی دەسەڵاتەکان لە ناوچەکەدا ناتوانن وا بە ئاسانی بەرامبەر بە ویست و داخوازییەکانی خەڵک بێتەفاوت بن. کەنگێ لە ئێران ئەوە بە قوەتتر دەبێ ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکە چی لێ‌دێ قورسایی ئێمە لە نێوخۆی وڵاتە. جا بۆیە دیسان تەواوی هەوڵی ئێمە نێوخۆی وڵاتە جا هیوادارم ئێمە کاتێک هەڵوێست دەگرین و قسە دەکەین هەست بکەین لە ئیلام و کرماشان و سنە و ورمێ قسە دەکەین، هەست نەکەین لە واشینگتۆن و ستوکهۆڵم و ئۆستورالیا قسە دەکەین، ئەگەر ئاوامان قسە کرد پەیوەندیمان لەگەڵ خەڵکەکە زۆرتر دەبێ باشتر لێک حاڵی دەبین هەست دەکەین هەموومان بەشێکین لە کاروان و لەناو کەشتیەکە. بۆ جارێکی دیکەش زۆر سپاس بۆ هەموولایەکتان داوای ساغ و سڵامەتی بۆ هەموو لایەکتان دەکەم، هیوادارم هەموو لایەکمان بە یەکەوە ئەرک و وەزیفەکانی حیزبی بەرینە پێشێ و هەموو لایەکمان بە یەکەوە بە ئیحساسی مەسئوولییەتەوە بە دوای چارەسەری کێشەکان دا برۆین لە خەبات‌و تێکۆشان ناوەستین هەر میلەتێک هەوڵ بدا بۆ خەبات و تێکۆشانی خۆی سەرکەوتنی تازە بەدەست دێنێ؛ حیزبێکی سیاسییش دەبێ هەر لەو بوارەدا پێناسە بکەین بەڵام ئیدی حەوسەلەی دەوێ و پشوودرێژی دەوێ و زەمانی دەوێ. بۆ جارێکی دیکەش سپاسی هەموو لایەکتان دەکەم کە لەو ماوەیەدا تا ئەو جێیەی پەیوەندی بە منەوە هەبووە خۆم نەتەنیا هەر بە بێگانە نەدیوە کە نابێ وا بێ، کاتێک لە نێوتان دا بووم و لەگەڵتان‌دا بووم وەلەو هات و چۆشم زۆر بووە بەڵام ئیحساسی ئارامش و ئیحساسی ئیعتمادی زۆرم کردوە و ئەو خەڵکەی کە لێرە دانیشتوون و هەموو ئەو خەڵکەی بۆ حیزبی دیموکرات کاریان کردوە چ لە ژوورەوە و چ لە دەرەوە، لە راستی‌دا بۆ من هیچیان فەرقیان نییە. نەگەیشتن بە ئارەزووەکان لە ئێران رەنگە خاریج لە ئیرادەی ئێمە دابێ بەڵام گەیشتن بە ئارەزووەکان و سالم کردنی ئەو حیزبە بە ئیرادەی ئێمە دەکرێ. دوازدە سەربازی ئەمریکایی لە جەزیرەیەکی ژاپۆن مابوونەوە با بڵێم گیریان کردبوو، دەبایە ژیانیان تێپەر کردبایە دەبایە کێشەکانیان چارەسەر کردبایە دەبایە لەگەڵ بێ ئاوی و بێ نانی و تەهدید و بۆمباران و تۆپباران راهاتبایەن. رۆژانە دەیاندیت کە رفیقەکانیان شەهید دەبن بە قەولی خۆیان کەم دەبوونەوە، دمەچەقەیان دەبوو لەسەر شتی رۆژانە. رۆژێکی کوتیان با قەراردادێک ببەستین رەنگە ئێمە هیچمان بە سڵامەتی نەگەینەوە ئامریکا بەڵام ئەو ماوەیەی کە بەیەکەوە لێرەین موناسیباتێک دانێین. لانیکەم بە ژیان لەگەڵ یەکتر و لەگەڵ یەکتر بوون‌دا کە رۆژێک یەکێک لە ئیمە غایب دەبێ یان بە هەر دەلیلێک بتوانین بە خاترەیەکی خۆش ئاوڕی لێ بدەینەوە و بیگێرینەوە. ئێرە کەمپی ئەو دوازدە سەربازە نییە ئێرە جەمعی حیزبی دیموکراتە بە هەزاران کەس بەڵام ئەو تەجروبەیە دەتوانێ بۆ ئەو حیزبەش بە کار بێ. هەر ساغ و سڵامەت و سەرکەوتووبن. لە ژماره‌ ٦٩٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌