کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی مەرگی ناوەختی کاک ڕەحمان نەجات

16:58 - 24 پووشپەڕ 2717

هاوڕێیانی بەڕێز لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران! لەگەڵ ڕێز و سڵاو! بە داخەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی کاک ڕەحمان نەجات، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەمان پێگەیشت و ئەم ڕووداوە تاڵ و ناخۆشە دڵگرانی کردین. بێگومان مەرگی تێکۆشەرێکی سیاسیی وەک کاک ڕەحمان نەجات بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵە خەسارێک و بۆ ئێمەش جێی داخ و کەسەرە، بەڕێزیان خەباتکارێکی بەوەجی ڕیزەکانی کۆمەڵە بوو کە ژیانی لە پێناو خەبات بۆ خەڵکی زەحمەتکێش و ڕزگاریی کرێکاران دانا. هەر بەو بۆنەیەوە بە ناوی سەرجەم تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەموو ئێوە هاوسەنگەرانی لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەین. ناو و یاد و بیرەوەریی کاک ڕەحمان نەجات و نیزیک بە چوار دەیە خەبات و تێکۆشانی لە دڵی هاوڕێ و هاوسەنگەرانیدا هەر بە زیندوویی و درەوشاوەیی دەمێنێ. سکارتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٦